کچانی عامودە، پێشەنگی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی دەکەن
12:31
رۆزا هیمۆ/ژنها
عامودە- گروپی پاسکیل سواری کچانی عامودە، بەمەبەستی شکاندنی ئەقڵیەت و دابونەریتی کۆنەپەرست لە ناوچەکەدا، جارێک بەناو شاردا خولانەوە.
دوێنێ گروپی پاسکیل سواری کچانی شاری عامودەی ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر دروشمی(کۆمەڵگەیەکی ئازاد و نەورۆزی نوێ) جارێک بەناو شاردا خولانەوە، ژنان لە شوێنێکی دیاریکراو کۆبونەوە دواتر کۆڵان بەکۆڵان خولانەوە تا گۆڕەپانی دربەسیە، پاشان کچان تا گۆڕەپانی ژنانی ئازاد بەردەوام بوون.
کچانی پاسکیل سوار پاسکیلەکانیان رازاندبووە و بەبەرچاوی واقورماوی دەوروبەردا دروشمی (کۆمەڵگەی ئازاد و نەورۆزی نوێ) دەخولانەوە، جێگەی باسە کە لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان بە گشتی کەمن ئەو ژنانەی شوفێری دەکەن، بەتایبەتیش هی ماتۆرسکیل و پاسکیل سوار، ژنانی عامودە دەیانەوێت ئەو تێگەیشتنە بشکێنن کە ژنان سنوردار دەکات، بۆیە بە پاسکیل لێخورینەوە بەناو کۆڵانە قەرەبالغەکاندا خولانەوە.
(ش ب)