ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق بۆ کۆنترۆلکردنەوەی موسڵ بەردەوامە
13:19
ژنها
مەخمور- دوێنێ هەنگاوى یەکەمى ئۆپراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى موسڵ دەستیپێکردو سوپای عێراق تا ئێستا چوار گوندیان لە باشوى مەخمور کۆنتڕۆڵکردۆتەوە.
شه‌ڕ و پێکدادانی سوپای عێراق و چه‌ته‌کانی داعش له باشوری رۆژئاوای مه‌خمور به‌رده‌وامه و تا ئێستا چوار گوندیان رزگارکردووه و هەروەها چەتەکانی داعش چەندین هەوڵی خۆکوژیان ئەنجامداوە.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، سوپای عێراق و هۆزه عه‌ره‌به‌کان، به هاوکاری فرۆکه جه‌نگیه‌کانی هاوپه‌یمانان هێرشه‌کانیان بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی گونده‌کانی نێوان شارۆچکه‌ی مه‌خمور و پردی گیاره ده‌ستپێکرد چوار گوندی خه‌تاب، خڕه‌به‌ردان، کودیلە و کەرمرد-یان رزگارکرد.
هەروەها سەرچاوەیەک لە میحوەری مەخمور بە ژنهای ڕاگەیاند کە چەتەکانی داعش چەندین هەوڵی خۆکوژیان بە چەند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و چەند کەسێکی خۆکوژەوە لەبەرامبەر سوپای عێراق لەو ناوچەیە ئەنجامداوە، بەهۆیەوە چەند سەربازێکی سوپای عێراق شەهید و برینداربوون.
(ش ب)