لە داقوق ئاهەنگی پیرۆزبایی نەورۆز بەڕێوە چوو

07:52

ژنها

کەرکوک- به‌ ده‌سپێشخه‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان و به‌ دروشمی(به‌ به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز ده‌که‌ینه‌ ئازادی گه‌لان و ڕێبه‌ر ئاپۆ) دوێنێ کاتژمێر 3 ی پاش نێوه‌ڕۆ له‌ قه‌زای داقووق و به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێکی زۆر جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز کرا .

له‌ ئاهه‌نگه‌که‌دا هاوسه‌رۆک و ئەندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ژماره‌یه‌ک له‌ گه‌ریلاى هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل و یه‌ژا ستار ، قایمقامی قه‌زای داقووق و به‌رپرسانی حزبی ناوچه‌که‌ئامادە بوون، ئاهەنگەکە به‌ خوله‌کێک ڕێز گرتن بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێکرد و دواتر ئاگره‌ی نه‌ورۆز له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانه‌وه‌ داگیرسێندرا.

له‌ئاهه‌نگه‌که‌دا محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان وتارێکی پێشه‌که‌ش کرد و وتی:" نه‌ورۆز له‌ ته‌واوی گه‌لی کورستان و نه‌ته‌وه‌ی ئاری پیرۆز بێت ، ئه‌م نه‌ورۆزه‌ له‌ کاتێکدا پیرۆز ده‌که‌ین که‌ له‌م ساڵدا ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ به‌ده‌ست هێنراون به‌ تایبه‌ت ڕاگه‌یاندنی سیسته‌می فیدڕالی له‌ ڕۆژئاوای کوردستان ،به‌رخۆدانی گه‌لی ئێمه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان جیهانی توشی سه‌رسامی کردوه‌ ."

دواتر قایماقامی قه‌زای داقووق ئه‌میر خوا که‌ره‌م وتارێکی پێشه‌که‌ش کرد وتی :" کوردستان بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌موو جیهان لێی بڕوانێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلاو شه‌ڕڤانه‌وه‌یه‌، سنور له‌ نێوان کوردستاندا بوونی نه‌ماوه‌ که‌ پێشتر دووژمنان و ناحه‌زانی گه‌لی کورد دروستایان کردبوو،ئه‌رکی هه‌موانه‌ که‌ ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ بپارێزین."

له‌ سه‌ر ناوی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌و یه‌ژاستار بێرێتان گه‌ڤه‌ر وتارێکی پیشَکه‌ش کرد ، هه‌روه‌ها لاڤین نوره‌دین به‌یانامه‌ی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی خوازی کوردستانی خوێنده‌وه‌. له‌ ئاهه‌نگی پیرۆز کردنی نه‌ورۆز چاندنی پارچه‌ هۆنراوه‌ له‌ لایه‌ن ئامه‌ده‌بوانه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌.

هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا هه‌ریه‌ک له‌ ناوه‌ندنی گشتی ڕۆشه‌نبیری داقووق و حزبی شوعی عێراقی برسکه‌ی پیرۆزبایان پێشکه‌ش کرد و گروپی هونه‌ری (ئاوازی چیا)که‌ له‌ چیا سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستانه‌وه‌ به‌شدار بوون له‌ ئاهه‌نگه‌که‌دا چه‌ندین گۆرانی و به‌رهه‌می هونه‌ریان پێشکه‌ش کرد .

(ش ب)