ژنان لە شاری وان داوای کۆتایی هاتنی شەڕ دەکەن

07:54

ژنها

وان- ژنان لە شاری وان ڕایەدەگەیەنن کە دەوڵەتی تورکیا دەستی بە پرۆسەی شەڕێکی سەرتاسەری کردوە لە بەرامبەر کوردان، بۆیە ڕایدەگەیەنن کە هەرچی زووە دەبێت کۆتایی بە شەڕبهێنرێت و هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن.

هێزەکانی سوپای تورکیا لە ژێر ناوی قەدەغەی هاتوچۆدا چەندین کۆمەڵکورژی لە شارەکانی جزیر و سور ئەنجامدا، ئێستاش بەهەمان شێوە دەیەوێت بە سەخترین ئابڵۆقەی سەر نوسەیبین و گەڤەر، چەندین کۆمەڵکوژیتر ئەنجام بدات، لەبەرامبەر ئەم شەڕەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئاکەپە هەڵگیرساوە، ژنان داوای کۆتایی هێنان بەشەڕ دەکەن و ڕایدەگەیەنن کە هەرچی زووە دەبێت هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن.

"کەس ناتوانێت کوردان لە ناوبەرێت"

لەوبارەیەوە، مەرجان ئیشناز ٣٥ ساڵان، ڕایگەیاند کە ئەوان لە دژی هەر جۆرە شەڕێکن کە خوێنی ڕۆڵەکانی ئەم نیشتیمانە دەڕێژێت و وتی: "بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکەین و پێیان دەڵێین ئێمە منداڵەکانمان بۆ ئەوە گەورە نەکردوە کە کۆمەڵکوژیان بکەن."

مەرجان ئیشناز ئاماژەی بەوە کرد کە دەوڵەت دەزانێت کە بەرەو هەڵوەشانەوەیە، ناوبراو وتیشی: "دەوڵەتێکی بەم جۆرەمان قبوڵ نیە، بەساڵانە بەناوی یەکسانی و برایەتی دەمانخەڵەتێنن، بە هیچ جۆرێک قبوڵیان ناکەین، چەپەڵترین سیاسەت لە سەر ژنان بەڕێوە دەبات، دەیانەوێت گەلی کورد لەنێو بەرن، بەڵام دەبێت باش بزانن کە کەس ناتوانێت کوردان لە ناوبەرێت، داوا دەکەین شەڕ بە کۆتا بێت و هەر دوو لا بگەنە ڕێککەوتن."

"بۆچی دەوڵەت کوردان دەکاتە ئامانج"

مەقبولە کۆلمی تەمەن ٦٠ ساڵان ژنێکیتری شاری وانە و سەرەتا بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای کرد و وتی: "بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکەم بۆ سەر گەلی کورد، بەسە ئیتر، تاکەی درێژی دەکات، باوازمان لێبێنێت، بۆچی هێرش دەکاتە سەر خاک و ڕۆڵەکانمان، دەوڵەت تا ئاستێک لەنێو چووە، کە جەستەی ژنان ڕووت دەکاتەوە، نامانەوێت چیتر دایکان بگرین و بەوای تەرمی ڕۆڵەکانیان دابگەڕێن، ئەڵێم ئاشتی، ئاشتی و دیسان ئاشتی."


"ڕۆلەکانمان بۆ دەوڵەت گەورە نەکردووە"

ئایسەل شەن-یش سەرەتا هێرش و گەمارۆکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و وتی: "تا ئێستا شتێکی بەم جۆرەم نەدیوە، لەحەوت تا حەوتا ساڵ کۆمەڵکوژ دەکرێن، هیچ ئاین هیچ یاسا و ڕێسایەک ئەمە قبوڵ ناکات، منداڵەکانمان بۆ دەوڵەت گەورە نەکردوە تا بیانکوژێت، داواکارین کۆتایی بەشەر بێت و شتێکی تریشمان ناوێت."

(ش ب)