کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ئامەد دەست بەسەر کرا
10:31
ژنها
ئامەد- پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەو حەوت کەسەی کە لە کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ئامەد دابوون و دەست بەسەری کردن.
ئەمڕۆ لە شاری ئامەد، پۆلیس و هێزەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیان کوتایە سەر ماڵی حەوت لە ئەندامانی کۆمیتەی ئەمادەکاری نەورۆزی بەشکۆی ئامەد، ئەو حەوت کەسە لە هەمان کاتدا ئەندامی ڕێخستنەکانی (بەدەپە و کەجەدە)ن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەمە، پۆلیس و هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هەر یەک لە (حافیزە ئیپەک سەرۆکی دەستی ئامادەکار و هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان(بەدەپە)، سەیدی فورات ئەندامی دیوانی سەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی(کەجەدە)، حوسنو پەروانە، پارێزەر محەمەد چیفتچی، عەبدولغەنی ئاڵاکان، ڕەمەزان، کاڤاڵ و چەلیبیلەک و هەموویان دەست بەسەرکران و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد کران.
(ش ب)