ژنە گیراوێکی سیاسی ٥٥ ڕۆژە مانی گرتووە
15:28
ژنها
ئەستەنبۆل- فادیک ئایدن ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵانە، ماوەی ماوەی ٥٥ ڕۆژە لە گرتووخانەی دەوڵەتی تورکیا لە شاری ئەستەنبۆل مانی لە خواردن گرتووە و دەزگای یاسای گەلیش لە بارەی تەندروستی ئەو گیراوە هۆشیاری دەدات.
ژنە گیراوی سیاسی فادیک ئادیامان، تەمەن ٥٠ ساڵ، ماوەی ٥٥ ڕۆژە لە ژوری تاکەکەسی مانی لە خواردن گرتوە و دەستی بە ڕۆژی مردن کردوە، فادیک ئادیامان لە سەر کەیسی پارتی ڕزگاریخوازی شۆڕشگێری گەل(DHKP-C) لە تورکیا دەستگیر کراوە، پێشتر لە گرتوخانەی باکرکۆیی شاری ئەستەنبۆلدا بوو، دوای ئەوەی دوورخراوەتەوە بۆ گرتوخانەی تاکەرداغ لە هەمان شار لە ژوری تاکەکەسی ڕادەگیرێت، فادیک ئادیامان لە بەرامبەر هەلومەرجی گرتووخانە بەر لە ٥٥ ڕۆژ دەستی کردوو بە مانگرتن.
دەزگای یاسای گەل لەبارەی بارودۆخی تەندروستی فادیک لێدوانێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە ئەگەر بە زوترین کات وەڵامی فادیک نەدرێتەوە، ئەوا مەترسی گیان لە دەستدانی هەیە، بۆیە دەبێت هەرچی زووە داواکاریەکانی فادیک جێبەجێ بکرێن و چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت. ئەو دەزگایە لە کۆتیشدا بانگەوازی لە هەموو کاربەدەستان، پەرلەمانتاران، پارتیە سیاسیەکان، کۆمەڵە، دەزگاو دامەزراوەکان دەکات کە یارمەتیان بدەن بۆ پاراستنی ژیانی گیراوی سیاسی فادیک ئادیامان.
(ش ب)