سلێمانی؛ کەژار سەردانی نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستاری کرد
10:04
ژنها
سلێمانی- بە مەبەستی پیرۆزکردنی ڕاگەیاندنی سیستەمی فیدرالی بۆ ڕۆژئاوا-باکوری سوریا، شاندێکی کەژار سەردانی نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار-یان کرد له شاری سلێمانی.
دوێنێ 26/3/2016 کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ، شاندێکی کۆمەڵگەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردردستان (کەژار) بە مەبەستی پیرۆزکردنی ڕاگەیاندنی سیستەمی فیدرالی بۆ ڕۆژئاوا-باکوری سوریا، سەردانی نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار-یان کرد لە شاری سلێمانی. بە مەبەستی پیرۆزبایکردن لە راگەیاندنی هەرێمی فیدڕاڵی دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان.
لە سەردانەکەدا هەردوولا کۆبونەکەوە و باسیان لە گرنگی فیدرالیزم کرد بۆ گەلانی رۆژئاوا و بە گشتی گەلی کورد، هەروەها باسیان لە ڕۆڵی ژنان کرد لە بونیادنانی سیستەمی فیدرالی.
(ش ب)