"ئامانجمان پێشخستنی کۆڵەکەی ئابوری کۆمیناڵە"

10:05

فیدان ڕێزان/ژنها

عەفرین- بەرێوەبەری کۆمەڵەی ژنان بۆ هاوکاری و پەرەپێدان، رایدەگەیەنێت کە دەیانەوێت پڕۆژە گەلێک پێشبخەین کە بناغەی ژیانێکی کۆمەڵایەتی و هاوبەش بونیاد بنێن.

کۆمەڵەی ژنان بۆ هاوکاری پەرەپێدان، ساڵی ڕابردوو(١٧-٧-٢٠١٥) بەدەستپێشخەری دەستەی ژنانی کانتۆنی عەفرین، لە ژێر دروشمی "بەیەکەوە بەرەو ئایندەیەکی باشتر" لەو کانتۆنە کرایەوە، بۆ تیشک خستنە سەر کار و خەباتەکانیان سەردانی کۆمەڵەکەمان کرد و لەگەڵ سۆزان محەمەد بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنان بۆ هاوکاری و پەرەپێدان لە کانتۆنی عەفرین، دیدارێکمان ئەنجامدا.

سۆزان محەمەد، ڕایگەیاند کە ئەوان بە بەرەو پێشبردن و گرنگیدان بە پڕۆژەی ئابوری دەیانەوێت بناغەی ژیانێکی هاوبەش بونیاد بنێن، ناوبراو وتی: "دەمانەوێت پڕۆژە گەلێک پێشبخەین کە بناغەی ژیانێکی کۆمەڵایەتی و هاوبەش بونیاد بنێن، ئەم کۆمەڵەیە بە پشتیوانی و هاوکاری ژنان دامەزرا، سەرجەم خەباتکارانی کۆمەڵەکەمان ژنن، بەتایبەتیش دوای پێشخستنی سیستەمی کۆمین و ئابوری کۆمین، کار ئاسانی بۆ ژنان ڕەخسا تاکو بتوانن زیاتر نزیکمان ببنەوە، ئێستا جگەلە ئەمە دەستەی ئابوری ژنان هەیە لە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری کانتۆندا، تاکو ژنان بتوانن بە ئاسانی کار بکەن بەبێ جیاوازی هەقدەست و بە لەبەر چاوگرتنی بارودۆخی ژنان لە ناوچەکەدا."

سۆزان باسیشی لە کاری ژنان لە ناو کۆمەڵەکەدا کرد، ناوبراو وتیشی: "ئەندامانی کۆمەڵەکەمان ٥-٨ ژن لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەن، سێ ئەندامیشمان لە سەر فرۆشتنی بەرهەمەکان دەوەستن، دووانیش بەشی ژمێریارین، یەکێکیش بەرپرسی بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵەیە، جگەلەمانە ژنانی کرێکار هەن، بەرهەمە خۆراکیەکان بەدەستی ئەوان دروست دەکرێن، ڕۆژانە دە کاتژمێر کاردەکەن و بەگوێرەی فرۆشتنی بەرهەمەکان کرێکەیان پێدەدەین."

سۆزان محەمەد بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنان بۆ هاوکاری و پەرەپێدان لە کانتۆنی عەفرین، لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان بە بەرپرسیارێتی و پاکوخاوێنی خزمەتی هاوڵاتیان دەکەن بەبێ هیچ جیاکاریەک، هەروەها هاوکاری ئەوانە دەکەن کە کێشەی مادیان هەیە.

(ش ب)