لەیلا گوڤەن و خەتیب دیجلە وەک هاوسه‌رۆكانی DTK هه‌ڵبژێردران
10:08
ژنها
ئامەد- یه‌كه‌م كۆنگره‌ی نائاسایی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی (DTK) له شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و هاوسه‌رۆكانی هه‌ڵبژێردران.
دوێنێ شه‌ممه، له هۆلی شاره‌وانی گه‌وره‌ی پارێزگای ئامه‌د له باكوری كوردستان، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نائاسایی كۆمه‌ڵگەی دیموكراتی (DTK) به به‌شداری هاوسه‌رۆكانی كۆنگره‌كه و نوینه‌رانی لایه‌نی سیاسی و نوینه‌رانی رێكخروای كۆمه‌لگه‌ی سیڤیل و مافی مرۆڤ و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئه‌نجامدرا و باردۆخی باكوری كوردستان و توركیا و ناوچه‌كه به گشتی تاوتوێكرا و له كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا، خه‌تیب دیجله له شوێنی سه‌لما ئێرماق، له‌یلا گۆڤه‌ن وه‌كو هاوسه‌رۆكانی كۆنگره‌كه هه‌لبژرێردران.
DTK له رۆژی 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2007 له شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان دامه‌زرێنرا و یۆكسه‌ل گه‌نج و خه‌تیب دیجله وه‌ك هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌كه هه‌لبژێردران و ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ل توگلوكیش بوون به هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگەی دیموكراتی.
كۆنگره‌ی یه‌كه‌می، كۆمه‌ڵگەی دیموكراتی رۆژی 14ته‌موزی ساڵی2011 سیسته‌می خۆبەڕێوەبەری گه‌لی كوردی راگه‌یاند.
(ش ب)