نەورۆزی تورکمانستان بە رەنگی ژنانەوە
13:33
ژنها
ناوەندی هەواڵ- گه لی تورکمەن بۆڕێزگرتن لە نرخە پیرۆزەکانیان،هەر سێ بۆنەی نەوروز، ڕۆژی جیهانی ژنان وهاتنی وەرزی بەهار بەیەکەوە پیرۆزده که ن، واتا (نه وروز،بەهار،ژن) سێ رەنگ، سێ جوانی سێ نوێ بوونەوە.
وڵاتی تورکمانستان دەکوێتە باکوری ئێران و خاوەن دەوڵەمەندی کلتورن و زۆرێک لە گەلانی ناوچەکەش خاوەن کەلتوری هاوبەش و هەمە چەشنن، ئەونیش وەک هەر گەلێکیتری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەژنی نەورۆز وەک ساڵی تازە و جەژنی ژیانەوەی مرۆڤایەتی دەبینن، بۆیە لەم وڵاتە، دوو ڕۆژ واتە ڕۆژی یەکەم و دووەمی نەورۆز کراوەتە پشوی فەرمی، لەو ڕۆژەدا خەڵکی چەندین مەراسیمی خۆش، بەڕێوەدەبەن، بەتایبەتیش ژنان ئەم ڕۆژە بە چەندی ئاهەنگی کەلتوری و سەما و کەیف خۆشی دەڕازێننەوە.
هەروەها نەورۆز لای کەسانی جوتیار و گوندنیشین لەو وڵاتە گرنگیەکی زۆری هەیە، چونکە وەرزی نوێ بوونەوەی سروشتە، داهات و بەروبوم زیاتر دەبێت و سەرەتای دەستپێکردنی جۆرها گژ و گیاو سەوزە و میوەو گوڵی جوانە، بۆیە لەم ڕۆژەدا هاوڵاتیان لە ناوچەکانی(کۆت داغ) دەوروبەری دەریاچەی ئامۆنە، نەورۆز بە جۆشێکی زیاتر پیرۆز دەکرێت، لەو ڕۆژەدا یەکێک لە خواردنە دێرینەکان لێدەنرێت کە ناوی(سەمەنۆ)یە، کە مێژوێکی کۆنی هه یه وخەڵکی ناوچەکە گرنگی زۆری پێدەدەن، ئەویش ئەوەیە؛ گەنمی تازە جوان ورد دەکەن و ئاو و ئاردی دەکەن سەر و تا بەیانی لە سەر ئاگر دەیکوڵێنن.
یەکێکیتر لە مەراسیمە مێژووییەکانیانیان یاری(مۆنجق ئاتدی)یە کە ژنان کۆ دەبنەوە و هەریەکەیان ڕازێک، شیعرێک یان نوکتەیەک لە ناو پارچە کاغەزێک دەنوسن و ژنێکیش بەدەوری سەری هەموونان دەسورێتەوە، پاشانیش کاغەزێک دەکاتەوە و دەخوێنێتەوە، ئەگەر شیعرهی کامیان دەرچێت، ئەوا گوزارشت لە هەست و ناخ و دڵی ئەو دەکات، زۆربەی جاریش شیعرەکان بەم شێوەیەن، نەورۆز هات، کچان بەختی خۆیان تاقی دەکەنەوە، و نوکتەکانیشیان ئەمانەن؛ "سەمەنۆ دەکوڵێنین، دەرزی لە فەردە دەدەین و دەزانین جوودایی لە هەموو شتێک ناخۆشترە".
بێجگەلەمە چەندین چالاکی کێبڕکی هونەرەی بەڕێوە دەچن، وەک ئەسپسواری، دروستکردنی خواردنی جۆراو جۆر، سەما کردن و یاریە تورکمەنیەکان. خەڵکەکە ماوەی دوو ڕۆژ سەردانی یەکتری دەکەن و ئەو خواردنانەی دروستکراون بەسەر ماڵەکان دابەش دەکرێن.
(ش ب)