پەیامی بێریتان جان ئۆزەر لە گرتوخانەوە
15:33
ژنها
ئامەد- بێریتان جان ئۆزەر پەیامنێری ئاژانسەکەمان، لە گرتوخانەی 'باکرکۆی' شاری ئەستەنبۆل پەیامێکی ناردوە لە پەیامەکەیدا ڕایدەگەیەنێت کە هیچ لە جۆش و خۆشەویستی بۆ پیشەکەی کەم نەبۆتەوە.
بێریتان جان ئۆزەر پەیامنێری ئاژانسەکەمان لەکاتی روماڵکردنی هەواڵێکدا لە ١٣-٣-٢٠١٦دا بەبیانوی بە جۆش و خوێن گەرم بووە، لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستبەسەر کرا، لەبەر ئەوەی بێریتان لە گرتوخانەی ئاماد دوورخراوەتەوە بۆ گرتوخانەی باکرکۆی-ی شاری ئەستەنبۆل-ی تورکیا، ناتوانرێت بەئاسانی پەیوەندی لەگەڵ ببەسترێت، بێریتان جان ئۆزەر لە نامەیەکیدا کە ئەمڕۆ بەدەسمان گەیشت دەڵێت: " ئەگەر ئەو شتانە بنوسمەوە کە لەو کاتەی دەستم بەکاری ڕۆژنامەگەری کردوە و بەسەرم هاتوون، ئەوا دەبێتە ڕۆمانێک، بەڵام سەرەڕای هەموو زەحمەتی بەربەستەکان، هیچ لە جۆش و خۆشەویستیم بۆ کارەکەم کەم نابێتەوە و ئێستاش هەر وەک جاران هیواو باوەڕیم ماوە و هەرگیز واز لە پیشەکەم ناهێنم."
(ش ب)