رێگە نادرێت چارەسەری پزیشکی بۆ ژنە گیراوێکی سیاسی بکرێت

10:38

ژنها

ناوەندی هەواڵ- ژنە گیراوێکی سیاسی کورد لە گرتوخانەی یاسوج، لە بارودۆخێكی خراپی جەستەیی دایە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێگریان كرد لە گواستنەوەی بۆ چارەسەركردنی لە دەرەوەی گرتوخانە.

بە پێی هەواڵی ماف نیوز، قەدریە قادری كە بە هۆی هەوكردنی گویچكەكانیەوە، سەرئێشە و بێ‌هەستی یەكێك لە دەستەكانی، لە بارودۆخێكی خراپی جەستەیی دایە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێگریان كرد لە گواستنەوەی بۆ چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی گرتوخانە.

جێگای ئاماژەیە، قەدریە قادری زیندانی سیاسیی كورد، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠، لە شاری ورمێ دەسبەسەر و زیاتر لە 2 مانگ لە گرتوو خانەی ناوەندی زیندانی ورمێ و دوای ماوەیەك بە بەندیی بۆ زیندانی ژنان گواسترایەوە .

شایانی باسە کە هۆکاری ڕێگری بەرپرسانی لە ناردنی قەدریە قادری بۆ نەخۆشخانە، نادیارن، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەکەی بارمتەی ١٠٠ ملیۆنییان بۆ داناوە بەڵام دیسانیش مۆڵەتی پێ نەدراوە.

ئەم زیندانە سیاسییە كوردە لە دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی هاوكاری كردن لەگەڵ یەكێك لە پارتیە كوردیەكان بە 10 ساڵ زیندانی و لە دادگای پێداچوونەوە بە 7 ساڵ زیندانی و دورخرانەوەی بۆ زیندانی یاسوج سزا دراوە .

(ش ب)