"دەوڵەت دەیەوێت ژنان پەلکێشی مەیدانەکانی شەڕی خۆی بکات"

11:30

ژنها

ئەستەنبۆل- ژنان کاردانەوە ناڕەزایی توندیان لە بەرامبەر بڕیاری وەزارەتی بەرگری تورکیا" وەرگرتنی دڵخوازانەی ژنان بۆ سەربازی'دەربڕی.

وەزارەتی میلی بەرگری(MSB) و سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا بە مەبەستی گۆڕانکاری لە سیستەمی سەربازی، دەستیان بەکارکردوە و لەمانگی ڕابردووش، بەرنامەکانیان خرایە ڕۆژەڤی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، بەگوێرەی بڕیارەکان سیستەمی زۆرەملێی سەربازی بەردەوام دەبێت، بڕیارێکیتر لە بارەی بەشداری کردنی ژنان لە ناو سوپایە، بڕیاری ژنان بەدڵخوازی بچنە ناو ریزی سوپا پەسەندکرا و بەگوێرەی ئەمەش هەر ژنێک بیەوێت ببێتە سەربازی وڵات وەربگیرێت.

لەبەرامبەر ئەم بڕیارە ژنان ناڕەزاییان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە دەوڵەت دەیەوێت ژنان بکێشێتە مەیدانی شەڕ، لەسەر ئەو مژارە سینەم شاهین ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی (یەروزو کادنلار) رایگەیاند: "سیستەمی دەسەڵاتداری بەتایبەت لە سەر ژنان کاردەکات، بۆ دەیەوێت ژنان پەلکێشی مەیدانی شەڕ بکات، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانن کە ژنان وەڵامێکی شایستە دەدەنەوە ونابنە بەشێک لە سیاسەتی شەڕخوازانەی دەوڵەت."

ئاسیا یەلماز ئەندامی کۆنگرەی ژنانی ئازاد(کەژا) سەبارەت بەم بڕیارە ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەرۆک کۆمار سەفەربەری ڕاگەیاندوە و داوای لە ژنان کردوە کە بەشداری شەڕ ببن، ناوبراو داواشی لە سەرجەم ژنان کرد کە ڕێگری بکەن لە بڵاوبونەوە و بەردەوامی شەڕ، چونکە شەڕ لە هەموو کەسێک زیاتر زیان بە ژن و منداڵان دەگەیەنێت، پێم وایە ژنانی ئاشتیخواز هەڵوێستی توندیان دەبێت لە بەرامبەر ئەم بڕیارەی دەوڵەت.

هەروەها دیلان یەلماز ئەندامی دەستەی دەستپێشخەری چارەسەری، سەبارەت بەو مژارە وتی: "ئێمە وەک ژنان لە پێناو دیموکراسی ئاشتی تێدەکۆشین، بەڵام دەوڵەت دەیەوێت ژنان ببات بۆ شەڕ و هەوڵەکانمان پوچەڵ بکاتەوە ئەمە شتێکی قبوڵکراو نیە، ئێمە 'رەتکردنەوەی ویژدانی' وەک ماف دەپارێزین، لەهەمانکاتدا پەرلەمان کارێکی بەم جۆرە دەکات کە ژنان و کۆمەڵگە لە شەڕ بگلێنێت، سیاسەتێکی بەردوامی شەڕ بەڕێوەدەچێت، وەک ژنانی سیاسەمەدار و ئاشتیخواز لەبەرامبەر ئەم سیاسەتە بێ چارەسەریە دەوەستینەوە."

لە کۆتایشدا مەلتەم ئۆزتورک ئەندامی ژنانی سنور نەناس، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر لەناو هەلومەرجی شەڕدا ژنان دەکرێنە ئامێرێکی بەردەوامی شەڕ ئەوا ئێمە لە حاڵەتێکی زۆر مەترسیداردا دەژین، ناوبراو وتیشی: "ژنان بەهۆی سیستەمی دەسەڵاتداریەوە تەنانەت ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەوانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستدرێژی دەبنەوە، بێڕێزی بە جەستەمان دەکرێت، ئەمجارە دەیانەوێت بەدەستی ژن تاوانی شەڕ و کوشتنیش ئەنجام بدەن."

(ش ب)