ماکۆ؛ چالاکی پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی باکور بەڕێوەدەچێت

11:34

ژنها

ناوەندی هەواڵ- بەمەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی باکوری کوردستان و پیرۆزکردنی نەورۆزی سەری ساڵی کوردی، ڕۆژی ١-ی مانگی نیسان لە شاری ماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکیەکی گردبوونەوە بەڕێوەدەچێت.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتگیری کردنی بەرخۆدانی باکور و پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی کوردی لە ڕۆژی ١-ی مانگ لە شاری ماکۆ چالاکیەکی گردبوونەوە ئەنجامدەدرێت، چالاکیەکە لە دەشتی بەهلولە-بەرامبەر گومرگی ئێران-ئازربایجان لەلایەن هاوڵاتیانەوە سازدەکرێت.

کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکیەکە لە بڵاوکردنەوەیەکدا بانگهێشتی سەرجەم هاوڵاتیان، هونەرمەندا و ڕاگەیاندنکاران دەکات کە بەشداری چالاکیەکە ببن و هاوکات پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزیش لە سەرجەم گەلی کورد دەکات.

(ش ب)