تەندروستی فادیک لە مانگرتندا بەرەو خراپبوون دەچێت
11:58
جەرەن کارلیداغ/ژنها
ئەستەنبۆل- فادیک ئادیامان ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵانە، نزیەکەی دوومانگە لە گرتووخانەی دەوڵەتی تورکیا لە شاری ئەستەنبۆل مانی لە خواردن گرتووە، پارێزەری فادیک ڕایگەیادن؛ کە ژیانی ئەو گیراوە لە مەترسیدایە وەزیری داد-یش ئاگاداری ئەم دۆخەیە.
ژنە گیراوی سیاسی فادیک ئادیامان، تەمەن ٥٠ ساڵ، نزیکەی دوومانگە، لە ژوری تاکەکەسی مانی لە خواردن گرتوە، فادیک ئادیامان لە سەر کەیسی پارتی ڕزگاریخوازی شۆڕشگێری گەل(DHKP-C) لە تورکیا دەستگیر کراوە، پێشتر لە گرتوخانەی باکرکۆیی شاری ئەستەنبۆلدا بوو، دوای ئەوەی دوورخراوەتەوە بۆ گرتوخانەی تاکەرداغ لە هەمان شار لە ژوری تاکەکەسی ڕادەگیرێت، فادیک ئادیامان لە بەرامبەر هەلومەرجی گرتووخانە نزیکەی دوو مانگە دەستی کردووە بە مانگرتن.
سەبارەت بەتەندروستی فادیک، ئۆیا ئاسلان پارێزەری ناوبراو ڕایگەیاند: "هێشتا لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ فادیک ئادیامان کۆتایی نەهاتووە کە ڕەوانەی گرتوخانەیان کردوە، چونکە لە هەوڕێکانیان جیاکردۆتەوە، دەستی کردوە بە مانگرتن، دۆخی تەندروستی زۆر خراپە و مەترسی لە سەر ژیانی هەیە، بۆ وەڵام دانەوەی داخوازیەکانی فادیک سەردانی وەزارەتی داد و بەڕێوەبەرانی گرتوخانەمان کرد، بەڵام تا ئێستا هیچ کارێکیان نەکردوە، چاوەڕوانی دانیشتنی دادگا دەکەن بۆ کەیسی ناوبراو بەڵام تا ئەو کاتە مەحاڵە فادیک بەم جۆرە بژیت."
(ش ب)