سزای لە سێدارەدان بە سەر چوار مێرمنداڵی کورد
11:59
ژنها
سنە- چوار مێرمنداڵی كورد، كە پێشتر سزای لە سێدرەدانیان بۆ بڕاوەتەوە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە چاوەڕێی جێبەجێكردنی سزاكەیانن.
بە پێی هەواڵی مافی مرۆڤی ئێران، یوسف محەمەدی، سیاوەش محەمەدی، ئامانج ئەویسی وهێمن هەورامی نژاد، چوار مێرمنداڵی زیندانی كە بە لەسێدارەدان سزا دراون، لە كاتی ئەنجامدانی تاوان تەمەنیان خوار 18 ساڵ بووە .
دۆسیەی 3 كەس لەم مێرمنداڵانە لە دیوانی باڵای وڵات و پزیشكی یاسایی لە حاڵی لێكۆڵینەوە دایە .
هەروەها هێمن هەورامی نژاد، مێرمنداڵی كورد كە پێشتر سزای لە سێدرەدانی بۆ بڕاوەتەوە، ئێستا لە زیندان چاوەڕێی جێبەجێ كردنی سزاكەیەتی .
جێگای ئاماژەیە، پێشتر ڕێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، لە ڕاگەیاندراوێكدا لە مەڕ لە سێدارەدانی مێرمنداڵان هۆشداری داوە و خوازیاری ڕاگرتنی ئەم سزایە بووە.
(ش ب)