بێریتان جان ئۆزەر ئازاد کرا
14:28
ژنها
ئامەد- بێریتان جان ئۆزەر پەیامنێری ئاژانسەکەمان، ئەمڕۆ لە یەکەم دانیشتنی دادگادا ئازادکرا.
بێریتان جان ئۆزەر، پەیامنێری ئاژانسەکەمان لە یەکەمین دانیشتنی لە دادگای چوارەمی سزا قورسکراوەکان، کە لە شاری ئامەد بەڕێوەچوو، بڕیاری ئازاد کردنی بۆ دەرچوو، پاشان بێریتان لەلایەن شاندی دادگا بەڕێکرا.
بێریتان جان ئۆزەر پەیامنێری ئاژانسەکەمان لەکاتی روماڵکردنی هەواڵێکدا لە ١٣-٣-٢٠١٦دا بەبیانوی بە جۆش و خوێن گەرم بووە، لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای دورخستنەوەی بۆ گرتوخانەکانی تورکیا، ئەمڕۆ لە یەکەم دانیشتنی دادگا بۆ کەیسی ناوبراو بەبڕیاری لە سەر داوای پارێزەر و سەدان ڕۆژنامەوان ئازاد کرا.
(ش ب)