"فیدڕالی زامنی ژیانی هاوبەش و دیموکراتیە"
09:32
فیدان ڕێزان/ژنها
عەفرین- سیستەمی فیدرالی دیموکراتی (ڕۆژئاوا- باکوری سوریا) ڕۆژەڤێکی گرنگی داگرتووە، رۆژنامەوانێک لە ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی سوریای دیموکراتی، ڕایگەیاند کە سیستەمی فیدرالی بەبێ هیچ جیاکاریەک لە نێوان نەتەوە و کەمایەتیەکاندا، بەرژەوەندی هەموو گەلانی ناوچەکە دەپارێزێت.
نەسرین یوسف رۆژنامەوان لە ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی سوریای دیموکراتی، سەبارەت بە راگەیاندنی سیستەمی فیدرالی لە قۆناغی ئێستادا بۆ ژنها دواو ڕایگەیاند کە لەناو هەلومەرجی سەختی شەڕدا گەلان فێری خۆپاراستن بوون، ناوبراو وتی: "گەلانی سوریا چەندین ساڵە لەناو دۆخێکی سەختدا دەگوزەرێنن، گەلان فێری خۆپاراستن بوون، لەوە تێگەیشتن کە هێزی ئازادکردنی سوریا کێن، راگەیاندنی سیستەمی فیدرالی دیموکراتی بۆ رۆژئاوا- باکوری سوریا، ئەوە پیشان دەدات کە گەلان دەتوانن لە ژێر سیستەمێکی دیموکراتی بەیەکەوە سوریایەکی دیموکراتیک بونیاد بنێن."
نەسرین، ئاماژەی بە دژایەتی کردنی هەندێک لایەن بۆ سیستەمی فیدرالی کرد و جەختی کردەوە: "لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان دژایەتی سیستەمی فیدرالی دەکەن، ئامانجیان پارچە کردنی هیزی گەلانە، بە گوێرەی ئەوەش جموجۆڵ دەکەن، لەلایەکیتروە ئەو کەسانەی دەڵێن تەنها کورد فیدرالی ڕاگەیاندوە با بێن لە نزیکەوە ببینن، هەموو ئەو شوێنانەی ڕزگار کراون ببینن، ببینن کە چۆن هەموو پێکهاتەکان بەیەکەوە ژیانێکی هاوبەشیان بونیادناوە."
نەسرین یوسف رۆژنامەوان لە ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی سوریای دیموکراتی، لە کۆتاییدا سیستەمی فیدرالی لە هەموو گەلانی ڕۆژئاوا پیرۆز کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە وتەکانی هێنا: "راستی سیستەمی فیدرالی ئەوەیە کە هەموو پێکهاتەکان لەژێر سیستەمێکی دیموکراتی بەبێ هیچ جیاکاریەک لە ڕووی نەتەوەیی و کەلتوری و ئایینیەوە دەژین، بەکورتی فیدرالی زامنی ژیانێکی هاوبەش و دیموکراتیە.
(ش ب)