ژنانی تل تەمەر لە کۆبوونەوەیەکدا بارودۆخی سیاسی هەڵدەسەنگێنن
09:55
ژنها
تل تەمەر- بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی ژنان لە بارودۆخی سیاسی ناوچەکە، کۆنگرەی ستار لە شارۆچکەی تل تەمەر کۆبونەوەیەکی بۆ ژنان سازکرد.
شەوی ڕابردوو کۆنگرەی ستار لە شارۆچکەی تل تەمەر-ی سەر بە کانتۆنی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان کۆبونەوەیەکی بۆ ژنان سازکرد، کۆبونەوەی ژنان لە خوێندنگەی نایف سالم بە بەشداری بەدەیان ژن بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە کە بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی ژنان لە بارودۆخی سیاسی لەلایەن ژیان حەسەکە ئەندامی کۆنگرەی ستار بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گۆشەگیری قورسکراوی سەر ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد کرا لە باکوری کوردستان، هەروەها پێشکەوتنە سیاسی و سەربازیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هەڵسەنگێندران.
ژیان حەسەکە لە بەردەوامی کۆبوونەوەکەیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر بەرخۆدانی بێوێنەی ژنانی کورد لە باکوری کوردستان و وتی: "ژنانی کورد مۆری خۆیان لە بەرخۆدانی داوە، پێویستە ئێمەش وەک ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان خاوەنداری گەلەکەمان بکەین لە باکوری کوردستان.
ژیان داوای لە ژنانی تل تەمەر کرد کە بەشدار بن لە سیستەمی فیدرالی و خاوەنداری لێبکەن. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ژنانیش تێبینی و سەرنجی خۆیان خستەڕوو و بەتێروتەسەلی گفتوگۆیان لە سەر چۆنێتی بەژیانی کردنی سیستەمی فیدرالی و خاوەنداری کردن لە بەرخۆدانی باکور کرد.
(ش ب)