ژنانی چالاک ڕووبەڕووی توندوتیژی هێزەکانی حکومەت دەبنەوە

11:39

ژنها

ناوەندی هەواڵ- بەوگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ(Human Rights Watch) هێزەکانی دەوڵەت بەرامبەر چالاکوانانی ژن توندوتیژی بەکاردێنن و بێڕێزیان پێدەکەن.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ(Human Rights Watch) ڕاپۆرتێکی ٦١ لاپەڕەی سەبارەت بە توندوتیژی هێزەکانی سەر بە حکومەت بەرامبەر بە ژنانی چالاک لە وڵاتی سودان ئامادەکردوە ڕاپۆرتەکە کە لە ٢٣ئەم مانگەدا ئاشکرا کراوە، رایدەگەیەنێت کە هێزەکانی سەربە حکومەتی ئەو ووڵاتە بەرامبەر چالاکانی بواری ژنان توندوتیژی ئەنجام دەدەن.

راپۆرتەکە ئەنجامی چاوپێکەوتنە لەگەڵ ٨٥ چالاکی بواری ژنان، لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکرێت هێزەکانی حکومەتی سودان توندوتیژ، دەستدرێژی و دەستبەسەرکردن وەک چەکێک بەرامبەر بەژنان بەکاردێنن، هەروەها ڕادەگەیەنێت کە زۆربەی ئەو ژنانە بەهۆی کارەکەیانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە بەم شێوەیەیە:

ناگوا ژنە چالاکێکێی بواری ژنانە سودانە، کاتێک دەیەوێت بچێتە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ کاربەدەستانی نەتەوەیەکگرتوەکان لەو وڵاتە، پۆلیس ڕێگەی لێدەگرن و توندوتیژی سێکسی بەرامبەر ئەنجامدەدەن، چاوەکانی دەبەستنەوە و هەشت کاتژمێر لە ژووری تاکەکەسی دەستبەسەری دەکەن، ناگوا ژنە چالاکێکە کار لە سەر بارودۆخی ژیانی ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە بۆ هۆی پێکدادانەکان لە چیای نوبای ناچاری کۆچبەری هاتوون، نەگوا دوای ئەوەی دەستگیر دەکرێت و دەستدرێژی دەکرێتە سەر دوتر سزای گرتوخانەی بەسەر دەسەپێنن.

فاتیمە ژنێکیتری چالاکە و لە شاری خرتوم دەژیت و لە ساڵی ٢٠١٢ بەهۆی کارەکانی دەستگیر دەکرێت و لەکاتی لێپرسینەوەدا بێڕێزی بەرامبەر دەکرێت.

هەروەها فەهیمە هاشم، ماوەی ١٧ ساڵ بەڕێوەبەری سەنتەرێکی ژنان بووە لە شاری خرتوم، بەبیانوی لە سەنتەرەکەدا "گفتوگۆی سیاسی و توندوتیژی ڕەگەزی" دەکرێت، سەنتەرەکەیان دادەخرێت و هەڕەشەش لە فەهیمە هەشم دەکرێت.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دەکرێت کە لە زۆربەی وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا بەتایبەتی وڵاتی سودان ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی هێزە چەکدارەکان دەبنەوە و دەبنە قوربانی.

(ش ب)