ژنانی حەسەکە بانگەوزی بەشداربوون دەکەن لە پیرۆزباییەکانی ٤ی نیسان

09:35

عەبیر ئەحمەد/ژنها

حەسەکە- ژنان لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بەبۆنەی ٤ی نیسان ساڵڕۆژی لە دایک بوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بانگەوازی بەشداربوونی ئاهەنگی پیرۆزباییان لە ژنان کرد.

لەیلا ساروخان ئەندامی یەکێتی ڕۆشنبیران سەرەتا ڕۆژی لە دیکبوونی ڕێبەری پەکەکەی لە گەلانی جیهان پیرۆزکرد، لەیلا وتی: "بۆ گەلی کورد ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ گرنگی زۆری هەیە وسەرەتای سەدەیەکی زێڕینە، بەتایبەتیش بۆ ئێمەی ژنان ڕۆژێکی نوێیە، بۆیە داوا لە هەموو هاوڵاتیان بەتایبەتیش ژنان دەکەم کە بەشداری بکەن لە پیرۆزباییەکانی ٤ی نیسان."

هەروەها فریال ئەحمەد بەڕێوەبەری سەنتەری ژنان بۆ زانست و فێربوونیش سەرەتا ئەو ڕۆژەی لە هەموو گەلانی جیهان و بەتایبەتیش ژنان پیرۆز کرد، ناوبراو وتی: "بەگوێرەی من ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژی لەدایکبوونەوەی مرۆڤایەتیە، ڕۆژێکی نوێیە بۆ ژیانێکی ئازاد کە ژن پێشەنگی دەکات، چونکە ڕێبەر ئاپۆ بوو کە کۆتایی بە ئەقڵیەتی کۆنەپەرست و کۆیلایەتی هێنا لە کوردستان و ناوچەکە."

ناوبراو لە کۆتایشدا وتی: "خاوەنداری کردن لە ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ، کۆتایی هێنانە بە گۆشەگیری قورسی ئیمڕاڵی بۆیە داوا لە هەموو ژنان دەکەم کە بەگەرمی پێشوازی لەو ڕۆژە بکەن."

(ش ب)