ئامینە قادری خوازیاری هەڵوەشانەوەی سزای لە سێدارەدانی کوڕەکەیەتی

12:03

ژنها

ناوەندی هەواڵ- بە پێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، ئامینە قادری دایكی زیندانی سیاسی كورد زانیار مورادی، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی ساڵی تازە پەیامێكی بڵاو كردەوە.

دەقی پەیامەكەیە:
بە بۆنەی هاتنی ساڵی تازە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئازادیخوازان، زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەكانیان دەكەم. پیرۆزبایی لە سەرجەم شۆڕشگێڕانی رێگای ئازادی دەكەم و دەستخۆشی لە هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە لە ماوەی ساڵی رابردودا بەبلاوكردنەوەمیدیایی كردنی هەواڵی كورەكەم زەحمەتیان كێشاوە.

چەندین جار وتومە و ئێستاش دەیڵێمەوە كە حوكمی زانیار و لوقمان ناعادڵانەیە و جگە لە پیلانێكی دارێژراو نەبێ ناتوانین ناوێكی تری لێبنێین.

حوكمی سێدارەی كورەكانم تەنیا لە سەر بنەمای تۆڵەسەندنەوەی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی لە بنەماڵەی ئێمە بوولە ماوەی ٥ ساڵی رابردوودا . بۆ چەندمین جاردیسانەوە دووپاتی دەكەمەوە كە تۆمەتەكانی زانیار و لوقمان هیچ ئەساس و بنەمایەكی واقیعی نییە و بۆ سەلماندنی بێتاوانی ئەوانیش چەندین كەس شایەدییان داوە بەڵام لە سەر حوكمەكەیان هیچ كاریگەرییەكی نەبووە.

زانیاری ئێمە بێ تاوانە و تا خوێن لە لەشمان دابێ پشتیوانی لێدەكەین، لوقمانیش هەر كوری منە و ناتوانم حاشای لێ بكەم.

من دایكی زانیار مورادیم، كوری من كەسی نەكوشتووە و هەر چی زووتر دەبێ لە زیندان ئازاد بكرێ.

لە كۆمەڵگای نێونەتەوەیی، خەڵكی ئێران و سەرجەم چالاكانی مافی مرۆڤ، ناوەند و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ داوا دەكەم دەنگی دایكانی زیندانی سیاسی بن و تا ئەو جێگایەی دەتوانن پێش بگرن بە لە سێدارەدانی رۆڵەكانمان.

(ش ب)