هێزەکانی ڕژێم جارێکیتر هەڵیان کوتایە سەر ماڵی سوهەیلا موحەمەدی
13:42
ژنها
ناوەندی هەواڵ- هێزەکانی ڕژێمی ئێران ئەمڕۆ جارێکیترهەڵیان کوتایە سەر ماڵی سوهەیلا موحەمەدی لەشاری سنە، بەڵام ئەو ژنە چالاکە پێداگری دەکات و بەهیچ شێوەیەک ئامادە نیە خۆی بەدەستەوە بدات.
دوای ئاهەنگ و پیرۆزباییەکانی جەژنی نەورۆز لە شاری سنە بەدەیان چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکران، بۆ چەندەمین جارە هێزکانی ڕژێم هەڵدەکوتنە سەر ماڵی سوهەیلا موحەمەدی ژنە چالاکی مەدەنی لە شاری سنە و دەیانەوێت دەسبەسەری بکەن بەڵام سوهەیلا ئامادە نیە خۆی بەدەستەوە بدات.
کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پینجشەمە، هێزەکانی ڕژێمی ئێران کە سێ ئەندامی ئیتلاعاتی ژنیان لەگەڵ بووە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سوهەیلا محەمەدی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام سوهەیلا وەک پێشتر پێداگری دەکات و بەهیچ شێوەیەک خۆی بەدەستەوە نادات.
هێزەکانی ڕژێمی ئێران کە چەندین جارە دەیانەوێت سوهەیلا موحەمەدی ژنە چالاکی مەدەنی دەستبەسەر بکەن، ئەمڕۆش هەڕەشەی ئەوەیان لێکردوە کە ئەگەر خۆی نەدات بەدەستەوە ئەوا بەزۆر لەماڵ دەری دەخەن و دەستگیری دەکەن.
(ش ب)