جزیرە؛ بەهۆی تەقینەوەیەی کەپسول دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
14:07
ژنها
شرناخ- دوێنێ لە شاری جزیرە بەهۆی تەقینەوەی کەپسولێک لەناو دەستی دوومنداڵدا یەکێکیان لە ڕێگەی نەخۆشخانە و ئەوەیتریش ئەمڕۆ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانیان لەدەستدا.
دوێنێ لە شاری جزیرەی سەر بە شرناخ-ی باکوری کوردستان، یەکێک لە پاشماوەکانی شەڕ لە ناو دەستی ٢منداڵدا تەقیەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو پاشماوەیە کە دەوترێت کەپسول بووە، دوومنداڵ بریندار بوون، دوای ڕەوانەکردنیان بۆ نەخۆشخانە، هارون چاغلی تەمەن چوار ساڵان لە ڕێگەی نەخۆشخانەدا گیانی لەدەستدا، هەروەها ئایشە نور-ی تەمەن شەش ساڵانیش ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئونیتەی شرناخ گیانی لەدەستدا.
راگەیاندرا کە تەرمی هەردوو منداڵ لە گۆڕستانی ئەسری لە جزیرە بەخاکدەسپێردرێن.
(ش ب)