لە گورگم بەرخۆدان بە پێشەنگی ژنان بەردەوامە

15:15

ژنها

گورگم- کوردانی عەلەوی شاری گورگوم، لە بەرامبەر بڕیاری دروستکردنی شاری 'کۆنتەشنیران' بۆ پەنابەران، چەندین ڕۆژە لە چالاکی ئێشکگرتندان.

دەوڵەتی تورکیا بڕیاری داوە شارێکی تێلبەند لە گوندی تەرۆلاری سەر بە شاری گورگومی باکوری کوردستان، لە ژێر ناوی شاری کۆنتەشنیران بۆ پەنابەران دروست بکات.

کوردانی عەلەوی بە پێشەنگی ژنان لە گوندی تەرۆلاری سەر بە شاری گورگوم کە کە ماوەی چەندین ڕۆژە لە چادری ئێشکگرتندا لە چالاکیدان، ڕایانگەیاند کە گومانیان لە سەر ئەوکەسانە هەیە کە لەو شارە نیشتەجێ دەکرێن. هاوڵاتیان، ڕایانگەیاند کە گومانیان لەوە هەیە کە ئەو کەسانەی کە بەناوی پەنابەریەوە دەهێنرێن بۆ گورگوم چاکداری داعش بن.

هاوڵاتیان بە پشتگیری پلاتفۆرمی ژیان ل شاری گورگم لە ڕۆژی هەشتەمی چالاکی ئێشکگرتندان، دۆنە گۆکسونگور ژنە چالاکی تەمەن ٥٣ ساڵان، لەوبارەیەوە وتی: "لە ژێر چادری ئێشکگرتن ڕایانگەیاند کە ٣٧٥ دۆنم زەوی بۆ ٢٧ هەزار پەنابەر دەکرێتە کامپ، دەیانەوێت ئەو شوێنە بکەنە کامپ بۆ کۆنترا و چەتەکانی داعش، ئەو زەویە شوێنی ژیانمانە قبوڵ ناکەین کە داگیری بکەن."

(ش ب)