زەها حەدید ژنە تەلارسازی عێراقی كۆچی دوایكرد
09:43
ژنها
ناوەندی هەواڵ- زەها حەدید ژنە تەلارسازی عێراق و بەناوبانگی جیهانی لەنەخۆشخانەی ئەمریكا كۆچی دواییكرد.
ئێوارەی دوێنێ 2016/3/31 زەها حەدید ژنە تەلارسازی بەناوبانگی جیهانی عیراق بەهۆی جەڵدەی دڵەوە لەنەخۆشخانەی میامی لەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كۆچی دوایكرد.
زەها حەدید كچی محەمەد حەدیدیە كە باوكی لەحكومەتەكانی پێشوتری عیراقدا وەزیری دارایی بووە، لە 1950/10/31 لەشاری بەغدای پایتەختی عیراق لەدایكبوەو خوێندنی ناوەندی لەبەغدا تەواوكردوە، لەساڵی 1971 لەزانكۆی ئەمریكی لەبەیروتی پایتەختی لوبنان بڕوانامەی زانكۆی لەبەشی ماتماتیك بەدەستهێناوەو دواتریش لەساڵی 1977 لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەكۆلێژی ئەندازیاری بڕوانامەی لەئەندازیاری تەلارسازی بەدەستهێناوەو لەچەندین زانكۆی وڵاتانی ئەوروپا مامۆستای زانكۆ بووە.
زەها لەبواری دیزانی تەلار سازیدا لەجیهاندا بەهۆی داهێنان و دیزانە سەرسوڕهێنەرە راستەقینەكانیەوە كە لەشێوەی خەیاڵیدا بووە ناوبانگێكی گەورەی بۆخۆی بەدەستهێناوە، هەر بەهۆی كارە سەركەوتوەكانیەوە لەلایەن شاژنی بەریتانیاوە خەڵاتكراوە، جگە لەوەی خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانیە.
(ش ب)