شاندێکی رژاک سه‌ردانی نوخشە ناسیح دەکەن

09:44

ژنها

سلێمانی- به‌ مه‌به‌ستى پیرۆباییکردن به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونى وه‌ک قایمقامى نوێى هه‌ڵه‌بجه‌، شاندێکى ڕێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان سه‌ردانى نوخشه‌ ناسیح-یان کرد.

دوێنێ پێنجشەمە، شاندێکی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک)، که‌ پێکهاتبوون له‌، په‌روین حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕژاک، که‌لسوم حسێن، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕژاک له‌ هه‌ڵه‌بجه، ژینۆ محه‌مه‌د ڕه‌شید ، ئه‌دامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕژاک له‌ سلێمانى،ئاهین ابراهیم، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕژاک له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ .

شاندەکه لەلایەن نوخشه ناسیح بەگەرمی پێشوازی لێ کرا، لە سەردانەکەدا زیاتر جەخت لەسەر کارو خەباتی ژنان کرایەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر خزمەت کردنی بواری ژنان بەتایبەتی و خزمەت کردنی مروڤایەتی بەگشتی کردەوە، هەروەها باسیان لە گرنگی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولاکردەوە.

(ش ب)