شەرڤانانی یەپەژە: ٤ ی نیسان ڕۆژی ژیانەوەی مرۆڤایەتیە
11:32
رابیعە عەتۆ/ژنها
کۆبانێ- بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە، شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەژە) پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لە هەموو گەلان دەکەن، شەرڤانان ئەو ڕۆژەیان وەک ڕۆژی ژیانەوەی مرۆڤایەتی ناوزەند کرد.
روکەن گەڤەر شەرڤانی یەپەژە سەرەتا ٦٧مین ساڵرۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری پەکەکەی پیرۆزکرد و وتی: "ڕۆڵی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا لە جیهان دەنگیدایەوە، هەمووشمان باش دەزانین کە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بوو کە ژنانی بەم ئاستە گەیاند، ژنان ئەمڕۆ لەسایەی ڕەنج و تێکۆشانی نیو سەدەی ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداری لە بەها و ڕاستیە مێژوویەکەیان دەکەن، بۆیە لە ناخ و دڵەوە پیرۆزبایی ساڵرۆژی لە دایکبوونی سەرەتا لە خۆی و لە هەموو گەلانی ژێردەست و چەوساوە پیرۆز دەکەین."
ڕوکەن گەڤەر بەرخۆدانی باکوری کوردستان بە پێشەنگایەتی یەپەسە-ژن-ی وەک بەردەوامی تێکۆشانی بیرو ئایدۆلۆژیای ئازادی بەناوکرد، ناوبراجەختیشی کردەوە: "ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە جزیر، سور،گەڤەر،نوسەیبین و شرناخ پیرۆز دەکەین، ئەو بەرخۆدانەی کە شکستی بە فاشیزم و دکتاتۆریەت هێناوە لە باکوری کوردستان، بەردەوامی تێکۆشانی ئازادیە بەبیرو باوەڕی بۆ ژیانێکی ئازاد، داهێنەری ئەو تێکۆشانەش ڕێبەر ئاپۆیە."
هەروەها ئەڤریم ئاخین شەرڤانێکیتری یەکینەکانی پاراستنی ژن(یەپەژە)یە لە کۆبانێ، ئەڤریم سەرەتا ئەو رۆژەی لە هەموو مرۆڤایەتی پیرۆزکرد و وتی: "٤ ی نیسان واتا ڕۆژی لە دایکبوونی گەلە، ڕۆژی لەدایکبوونەوەی مرۆڤایەتیە، بۆیە لێرەوە ت دوورگەی ئیمڕالی سڵاو خۆشەویستی خۆم ئاڕاستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم."
ئەڤریم لە کۆتایشدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر گۆشەگیری سەختی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لە گرتوخانەی ئیمڕالی و وتیشی: "ماوەی ١٧ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە سەختترین دۆخی گرتووخانەدا ڕاگیراوە، ئێستاش نزیکەی سالێکە گۆشەگیری بەسەردا سەپێنراوە، بەتوندی ئیدانەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ دەکەم، ڕێبەر ئاپۆ کەسایەتیەکی ئازادە و بۆ ئاشتی و ئازادی و مرۆڤایەتی تێدەکۆشێت، نابێت چیتر لە گرتوخانە بمێنێتەوە، چونکە ئێمە ئازادی خۆمان لە ئازادی ئەو دادەبینینەوە."
(ش ب)