ڕۆژی سرووشت بە چالاکی ژینگە پارێزانی ڕۆژهەڵات بە ڕێوە چوو
13:23
ژنها
مەهاباد- لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١ی نیسان ڕۆژی سرووشتە و (بەسێزدەبەدەر) ناودێردەکرێت، بەم بۆنەیەوە ژینگەپارێزانی شاری مەهاباد بەچەندین چالاکی پێشوازیان لەم ڕۆژە کرد.
ژینگە پارێزانی مەهاباد چەند ڕۆژ لەمەو بەر بە وتار و هەڵوێستی ژینگە پارێزانە پێشوازیان لەم ڕۆژە کرد و لە 31 مارس چالاکی خاوێن کردنەوەی قەراغ سەدی ئەم شارە بە بەشداری لایانە پەیوەندی دارەکانیان بەڕێوە برد. هەروەها ئەمڕۆ لە شوێنی جیاواز کیسەی زبڵیان لە ناو خەڵک دا بڵاو کردەوە ئەم وتاری"پاراستنی شرووشت پاراستنی ژیانە" خەڵکیان لە پاراستنی ژینگە و سروشت هۆشیارکردوە.
هەموو ساڵێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 1 نیسان ڕۆژی سرووشتە و (بەسێزدەبەدەر) پێناسە دەکردرێ. و خەڵک بۆ کۆتایی جەژنی نەورۆز ڕوو دەکاتە شوێنە سروشتیەکان بۆ ئەوەی ساتێکی خۆش لەگەڵ سروشت و جوانیەکانی بەهار بەسەر بەرن.
سێزدهههمین رۆژی خاکهلێوه لهوێنهی باشترین ڕۆژانی نهوڕۆزه کهلهڕۆژژمێری فهرمی ئێران دائهم رۆژه ،بهڕۆژی سروشت ناودێر کراوه وله ڕۆژانی پشودانی ساڵ دێته ئهژمار، بهتێپهڕینی دوازدهههمین ڕۆژی ساڵی تازه ئێرانیهکان بۆ نیشان دانی شادی وخۆشی وتازهیی هاوڕێ ئهندامانی دیکهی بنهماڵه وخزم وکهسهکانیان ڕۆژی سێزدهی نهورۆزی خۆیان لهسروشت دا تێپهردهکهن.
(13 بەدەر) سێزدەیەمین رۆژی مانگی یەكەمی بەهارە كە دەكاتە ١ ـ ٤-٢٠١٦ی زایینی و بەرامبەرە لەگەڵ 13 ـ 1 ـ 1394ی هەتاوی كە یەكێكە لە بۆنە نەورزییەكان لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان و بە رۆژی سروشت ناودێر كراوە.
ئەم بۆنەیە كە روانگەیەكی مێژوویی و لەمێژینەی لەپشتە لەناو كوردەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش زۆر بە بەربڵاوی بەڕێوە دەچێت.
بەڵام وەک ژینگەپارێزانی رۆژهەڵات دەڵێن بە داخەوە بە پێچەوانەی نێوەکەی زیاترین زەرەر و زیان لەو وەرزەدا لە سرووشت دەکەوێ.
(ش ب)