ژنانی جۆلەمێرگ بەرەو ئاماڕا ڕێدەکەون
11:07
ژنها
جۆلەمێرگ- ژنانی شاری جۆلەمێرگ رایانگەیاند کە بۆ پیرۆزکردنی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، بەڕەنگی نەتەوەییان بەرەو گوندی ئاماڕا ڕێدەکەون.
ژنان لە شاری جۆلەمێرگی باکوری کوردستان جلوبەرگی نەتەوەییان ئامادەکردوە و ڕایانگەیاند کە ئەوان بۆ پیرۆزکردنی ساڵڕۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئیمڕالی بەرەوە گوندی ئاماڕا بەڕێدەکەون.
لەوبارەیەوە زوبەیدە بۆر، ڕایگەیاند: "سەرەتا بە توندی ئیدانەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، چونمان بۆ ئاماڕا زێدی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، بەواتای قبوڵنەکردنی گۆشەگیریە، هەربۆیە ٤ی نیسان سەرلەنوێ واتا و گرنگی دانە بەژیانێکی نوێ."
زوبەیدە وتیشی: " ئەو ڕۆژە تەنها بە واتای لەدایکبوونی مرۆڤێک نایەت چونکە لە دوای لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ چارەنوسی کورد و کوردستان گۆڕاو گەلی کورد پێی نایە قۆناغێکی ئەوەندە گرنگ کە تا ئێستا لە مێژوودا ڕووی نەدابێت."
قەودرەت سۆیدان، ژنێکیتری شاری جۆلەمێرگە ئەویش بەمشێوەیە ئاخاوت: "سەرەتا ڕۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لە هەموو ژنان لە هەموو مرۆڤێکی ئازادی خواز پیرۆز دەکەم، ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی ٤ی نیسان لە ئاماڕا پەیامی خۆمان ڕابگەیەنین."
هەروەها شەمسیە ئەنگین ژنێکیتری جۆلەمێرگە و ئەویش بەهەمان شێوە لەئامادەکاریدایە بۆ ئەوەی پێشوەخت لە ئاماڕا ئامادەبێت، شەمسیە وتی: "هەر لە ئێستاوە ئەو ڕۆژە لە هەموو کەسێکی ئاشتیخواز، ئازادیخواز و مرۆڤدۆست پیرۆز دەکەم، داوا لە هەرکەسێک دەکەم کە ٤ی نیسان رووبکەنە گوندی ئاماڕا."
هەر لەسەر ئەو رۆژە زولفیە ئینجین بانگەوازی لە سەرجەم گەلی کورد کرد کە بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە ڕووبکەنە ئاماڕا، ناوبراو ئاماژەشی بەوە کرد، کە ئەگەر ئەوان بەیەک دەنگ و یەک هەڵوێست بجوڵێنەوە، ئەوا دەوڵەت ناچار دەبێت گۆشەگیری و هەلومەرجی گرتوخانەی ئیمڕالی باشتر بکات."
(ش ب)