لە چیای شەنگال پیرۆزباییەکانی ٤ی نیسان
12:46
ئارژین ئازادی- دەلیلا ئاخین/ژنها
شەنگال- ژنان و مندڵان لە چیای شەنگال ساڵرۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، پیرۆز دەکەن و ئامادەکاری بۆ پیرۆزبایی بۆ ئەو ڕۆژە دەکەن.
ژنان و منداڵان لە بەرزاییەکانی چیای شەنگال بەگەرمی پێشوزای لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە دەکەن، لەوبارەیەوە ژنان لە سەر ئەو ڕۆژە و ئامادەکاریەکانیان بۆ ئاژانسەکەمان دوان.
بەفرە ئەلیاس ئەو ڕۆژەی لە هەر کەسێک پیرۆزکرد و وتی: "سەرەتا بەبۆنەی لەدایکبوونی، لە چیای شەنگال تا ئیمڕالی سڵاوی خۆم و ئێزیدیەکان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرم، ئەو ڕۆژە لە خودی خۆی لە هەموو گەلی کورد و گەلانی جیهان پیرۆز دەکەم، بەتایبەت لە تێکۆشەران و گەلی باکوری کوردستان کە لە ناو بەرخۆدانیەکی بێ وێنەدان، بە خوێنی خۆیان مێژووی ئازادی و مرۆڤایەتی دەنوسنەوە، ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی ئێمەش لە چیای شەنگال پەیامی خۆمان بنێرین بۆ ئیمڕالی."
هەورەها لەیلا حەزان، ژنێکیترە لە چیای شەنگال و ڕایگەیاند: " ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونەوەی مرۆڤایەتیە، ئەو ڕۆژەیە کە مرۆڤ بە ئازادی لەدایک دەبێت و هەر بە منداڵی کۆیلایەتی و زوڵم قبوڵناکات، بۆیە ئەو ڕۆژە لە هەموو کەسێک پیرۆز دەکەم، لێرەوە تا دوورگەی ئیمڕالی سڵاو پیرۆزبایی خۆم دەنێرم بۆ ڕێبەر ئاپۆ"
شادیە دەخیل، منداڵێکی چیای شەنگالە، ئەویش سەرەتا بە پیرۆزکردنی ئەو ڕۆژە دەستی پێکرد و وتی: "سەرەتا ئەو ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم، ئەو ڕۆژە بۆ ئێمەی منداڵان ڕۆژی ئازادیە، بۆیە ئەو ڕۆژە لە هەموو منداڵان پیرۆز دەکەم، خۆشحاڵین بەلەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، بۆیە جارێکیتر ئەو ڕۆژە لە هەرکەس پیرۆز دەکەم."
لە کۆتاییدا ژنێکیتر بەناوی خۆخە دەخیل، وتی: "ئەو ڕۆژە لە هەموو ئەو کەسانە پیرۆز دەکەم کە هەڵگری فکرو فەلسەفەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆن، حەزمان دەکرد ئەو ڕۆژە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە چیای شەنگال پیرۆز بکەین، هیوادارین ساڵڕۆژێکیتری لەدایکبوونی لە ناو ئێمەدابێت و بەیەکەوە ئەو ڕۆژە پیرۆز بکەین، بۆ ئێمە ڕۆژێکی پیرۆز و بەنرخە، ڕۆژی ئازادی سەرجەم گەلانی ژێردەستە، ئەو ڕۆژە ڕۆژی سەرەکەوتنمانە."
(ش ب)