سوریا؛ لە مانگێکدا ٦٢٣ هاوڵاتی گیانیان لە دەست داوە
13:09
ژنها
ناوەندی هەواڵ- تۆڕی مافەكانی مرۆڤی سوریا ئاشكرای كرد لە هێرشەكانی مانگی ئاداردا كە زۆربەی لەلایەن رژێمەوە ئەنجام دراوە، 623 هاووڵاتی سڤیل كوژراون.
بەپێی راگەیەنراوێكی تۆڕی مافەكانی مرۆڤی سوریا، لە دەستپێكی ئاگربەست و تاكو ئێستا لە سوریا 382 كەس لەلایەن رژێمو 10 كەس لە لایەن پەیەدەو 13 كەس لەلایەن روسیاو ئەوانی دیكەش لەلایەن داعش و گروپە تیرۆریستییەكانی ترەوە كوژراون.
هاوكات ئاماژە بە پیشێلكارییەكانی رژێمی سوریا كراوە و راگەیەنراوە بەهۆی ئەوەی زۆربەی شەڕو پێكدادانەكان لە دەرەوەی شارەكان ئەنجام دراون، زانیارییان لەبارەی ژمارەی كوژراوانی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن لەبەردەستدا نییە.
لە بەشێكی راگەیەنراوەكەدا روونیشكراوەتەوە، ئەستەمە ژمارەیەكی دروست دەربارەی ژمارەی كوژراوانی هێزەكانی رژێم یاخود چەكدارانی داعش بدرێت.
رێكخراوەكە بە پێویستی دەزانێت پرسی پێشێلكارییەكانی ئاگربەستەكە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان یاخود دەزگاكانی دیكەی نێودەوڵەتی بەرزبكرێتەوە.
(ش ب)