لە پاڵمێرا گۆڕێکی بەکۆمەڵی ٤٠ ژن و منداڵ دۆزرایەوە
13:54
ژنها
ناوەندی هەواڵ- دوای کۆنتڕۆلکردنەوەی لە دەستی چەتەکان گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە تەرمی ٤٠ ژن و منداڵی تیایە لە لەشاری مێژووی پاڵمێرا دۆزرایەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئێران، لە شاری پالمێرا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە تەرمی ٤٠ژن و منداڵی تێدایە، گۆڕەکە لەلایەن سەربازانی سوپای سوریا دۆزراوەتەوە، بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەو ٤٠ تەرمەی کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکە دۆزرانەتەوە، زۆربەیان ژنن ئەوانیتریش منداڵن، وە ئاماژەش بەوەکراوە کە تەرمی ژنەکان شوێنەواری ئەشکەنجەیان لەسەرە، هەندێکیشیان سەریان بڕدراوە.
هەروها ڕاگەیاندراوە کە گۆڕەبەکۆمەڵەکە تەنها ٥٠٠ مەتر دووری قەڵای مێژوویی پاڵمێرایە، سەرەتا تەرمی ٢٥ کەس دەدۆزنەوە دواتر لە ئەنجامی کۆڵانی گۆڕەکە تەرمی ٢٥ ژن و منداڵیتریش لە هەمان گۆڕدا دەدۆزرێنەوە.
دەوترێت کە چەتەکانی داعش لە شاری پاڵمێرا زیاتر لە ٤٠٠ ژن و منداڵیان کوشتوە.
پاڵمێڕا شوێنێکی مێژووی و گەشتیارییە و بە بووکی بیابان ناسراوە. لە ٢١-٥-٢٠١٥ چەتەکانی داعش ئەو شارەیان داگیر کرد و چەند شوێنێکی مێژوویان تەقاندووەتەوە.
پاڵمێرا دوای ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان لە ٢٧-٣- ٢٠١٦ لەلایەن سوپای سوریا کۆنترۆلکرایەوە.
(ش ب)