بیرەوەری ژنانی ڕۆژئاوا لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان

16:15

گولان بۆتان-لیلاڤ چۆلی/ژنها

قامیشلۆ- بەبۆنەی ساڵۆڕژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە ئەو ژنانەی کە لە کات و شوێنی جیا چاویان بە ئۆجالان کەوتووە یان لەگەڵی ژیاون، بیرەوەریەکانی خۆیان لەگەڵ ئۆجالان گێڕایەوە .

رابیعە تورکی زلفۆ ئەندامی ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار لە شاری قامیشلۆ بەوشێوەیە باسی بیرەوەریەکانی خۆی کرد لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە: "کاتێک تازە سەرۆکم بینی زۆر بەجۆش بووم، ڕێبەر ئاپۆ بە هەڵوێست، زانابوون، بە ڕابەرایەتی و فەلسەفە خاوەن کەسایەتیەکی تایبەت بوو. مرۆڤ لە هەڵوێست و بوێری ئەو مۆڕالی دەگرت، ئەو کاتەی جاری یەکەم ڕێبەرئاپۆم بینی، ١٤-٢-١٩٩٢ بوو، بەڵام پێش ئەوەش ناو ناوبانگیم بیستبوو."

عەتیە عزەت ژنێکیترە کەباسی لە بیرەوەریەکان خۆی کرد و ڕۆژی لە دایکبووبونی ئۆجالانی پیرۆزکرد، عەتیە وتی: " بەهۆی گۆشەگیری قورسی سەر ڕێبەر ئاپۆ هیچی لەبارەوە نازانین، بۆیە گۆشەگیری شەرمەزاردەکەم و سڵاوی خۆمی ئاراستە دەکەم، هەتا ماوین لەسەر ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ دەژین و دەیژیێنین، کاتێک ڕێبەر ئاپۆم جاری یەکەم بینی لەناخەوە دڵخۆش بووم و هیوایەکم لادروست بوو بۆ ئازادی کوردستان."

خەنسا سلێمان لە ساڵی ١٩٩٢دا دەچێت، بۆ خولێکی پەروەردەی ئایدۆلۆژی لای ڕێبەری پەکەکە و لەوێ چاوی دەکەوێت بە ئۆجالان، خەنساش بەم شێوەیە باسی لە بیرەوەریەکانی کرد: "چوین بۆ لوبنان، ڕێبەرئاپۆ کۆبونەوەیەکی بۆ سازکردین، کاتێک ئەومان بینی ئەوەندە خۆشحاڵ بووین وتمان؛ هەمووجیهان هی خۆمانە، ئێستاش هەوروا دەڵێین هەبوون و نەبوونمان ڕێبەر ئاپۆیە."

تەرفا موسا ژنێکیتری شاری قامیشلۆیە تەرفا سەرەتا ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئۆجالان لە هەموو شەرڤان و گەریلا و لە هەموو ژنان پیرۆز کرد، تەرفا وتی: "مانگی ١٠ بوو کاتێک چووم بۆ شام لەوێ چاوم بە ڕێبەر ئاپۆ کەوت، ئەوەندە خۆشحاڵبووم باوەرم نەدەکرد، دەموت ئایا ئەوە ڕاستیە یا خەو؟."

تەرفا وتیشی: "ڕێبەر ئاپۆ ڕەنجی زۆری داوە بۆ ئازادی پاراستنی هەبوونی کورد، بەتایبەت کاری ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژن لە جیهان نمونەی نیە، هەمیشە پێی خۆش بوو کە ژنان خۆیان پێشخەن، داوای لە ئێمە دەکرد کە خۆمان رزگار بکەین لە ئەقڵیەتی کۆیلایەتی و سیستەمی سەرمایەداری، دەیوت؛ ژنان بە ڕێخستنبوون دەتوانن سەرکەون."

(ش ب)