پۆلیس هێرشی کردە سەر ڕێپێوانی هاوڵاتیان بەرەو ئاماڕا
18:53
ژنها
ناوەندی هەواڵ- هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا هێرشیان کردە سەر ئەو هاوڵاتیانەی کە بەمەبستی پیرۆزکردنی ٦٧مین ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە ڕوویان کردبووە گوندی ناوچەی خالفەتی.
هاوڵاتیانی کورد بەمەبەستی پیرۆزکردنی ٦٧مین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، لە زۆربەی شارەکان کوردستان و جیهان ڕوویان کردە گوندی ئاماڕای سەربە ناوچەی خەلفەتی شاری ئورفا لە باکوری کوردستان، ئەمەش بۆتە نەریتێک کە ساڵانە هاوڵاتیان کورد ڕوودەکە زێدی لە دایک بوونی ئۆجالان بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی لەدایکبوونی و وەکو ڕۆژێکی نوێی ناودێر دەکەن لە مێژووی کورد و مرۆڤایەتیدا.
هێزەکانی پۆلیسی تورک وەک و هەرساڵ ئاستەنگی بۆ هاوڵاتیان دروست دەکەن، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی بڕیاری باری نائاسایی کە لەلایەن والی شاری ئورفا ڕێگە نادرێت کە هاوڵاتیان بچنە ناوچەکە. لە دەروازەی خەلفەتی پۆلیس بە بۆمبی فرمێسک رێژ هێرشی کردە سەر هاوڵاتیان.
هاوڵاتیان ئامەد کاتێک ویستیان بچنە ناوچەی خەلفەتی ڕووبەڕووی هێرشی پۆلیسی تورک بوونەوە، هێزەکانی پۆلیس ڕێگریان لە هاوڵاتیان کردو دوای ئەوەی هاوڵاتیان سوربوون لەوەی کە بچنە ناوچەکە، پۆلیس گازی فرمێسک ڕێژی بەرامبەر هاوڵاتیان بەکار هێنا و هێرشی توندی کردە سەر هاوڵاتیان.
هاوکات سەرەڕای هەموو بەربەستەکان هاوسەرۆکانی کۆنگرەی جڤاتی کۆمەڵگەی دیموکراتی و چەندی پەڕلەمانتار و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان ڕوویان کردە گوندی ئاماڕا و لەلایەن کەسوکاری ئۆجالانەوە پێشوازیان لێکرا.
(ش ب)