ژنانی قامیشلۆ هێرشەکانی سەر نوسەیبین ئیدانە دەکەن
09:47
لیلاڤ چۆلی-بنەوش ساریا/ژنها
قامیشلۆ- ژنانی شاری قامیشلۆ کاردانەوەی توندیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هاوڵاتیان لەباکوری کوردستان بەتایبەتیش بۆ سەر شارۆچکەی نوسەیبین پیشانداو ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژی و بنەبڕکردنی گەلێکی کردۆتە ئامانج.
لە ناوچەی نوسەیبینی سەر بە شاری مێردینی باکوری کوردستان، ٢١ ڕۆژە باری نائاسایی ڕاگەیاندراوە و شەڕێکی سەخت لە ناوچەکە بەڕێوەدەچێت. ژنان لە شاری قامیشلۆی سەر سنوری نوسەیبین بەرامبەر هەموو هێرش و کردەوە دڕندەییەکانی دەوڵەتی تورک نارەزاییان دەربڕی. ژنان ڕایانگەیاند: "دەنگی چەک و تەقەمەنی بەبەردەوامی دەبیسرێت و منداڵان تا بەیانی لەترسان ناخەون ئیتر دەروونی منداڵانمان شلەژاوە و هەر دەبێتە شەو دەگرین."
لەوبارەیەوە شیندار حەمۆ لە گەڕەکی هلیلیەی شاری قامیشلۆ ڕایگەیاند: "دەوڵەتی تورکیا جارێکیتر بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد، بەتایبەتیش بەم دوایانە هێرشی دژوار دەکاتە سەر ناوچەی نوسەیبین، شەڕ کاریگەی خراپی کردۆتە بەگشتی منداڵان لە قامیشلۆ چونکە ئێمە لەسەر سنوری نوسەیبینین و دەنگی چەک و تەقینەوەکان بەباشی دەبیسرێت. تەنانەت پێش چەند ڕۆژێک گولـلە هاوەنێک بەر ماڵمان کەوت. ئێمە وەک ژنان لە شاری قامیشلۆ بە توندی ئیدانەی هێرش و کۆمەڵکوژیەکان دەکەین، تا کۆتایش لەسەر ئەم خاکە دەمێنینەوە."
هەرەوها عەدلا مەحموود لە بارەی ئەو شەڕەی لە نسێبین ڕوودەدات وتی: "ئێمە لە سەر سنووری نێوان نسێبین و قامیشلۆ دا دەژین،ئەوە ماوەیەکە کە هێرشێکی چڕ و پڕ لە سەر شاری نسێبین بەڕێوە دەچێت، هێرشەکە کاریگەرییەکی لە بواری دەروونی و ویژدانی دا درووست کرد لەبەر شەڕ و دەنگی تۆپان ئیتر کەس ناتوانێت بە ڕاحەتی لە کۆڵانەکاندا هاتوچو بکات و یان ژیانی خۆی بە ڕاحەتی بە ڕێ بکات، ڕاستە کاریگەری شەڕ لەسەر ئێمە دروست دەبێت.بەڵام ئەوەی کە زۆر زەحمەت و بە ئێشە ئەوەیە کە لە نسێبین و هەموو ناوچە کوردییەکان لە باکووری کوردستان خەڵکی مەدەنی لە لایەن دەوڵەتی توورکییەوە دەکوژرێن و ماڵەکانیان دەڕووخێنرێ، بەداخەوە دەوڵەتانی جیهان لە بەرامبەری ئەم دڕندەییە بێدەنگن.ئەو مرۆڤایەتییەی کە ئەمڕۆ لێرە دەکوژرێت هەموو کەسێک لە بەرامبەرییەوە بێ دەنگ دەمێنێت، بەڵام ئێمە بۆ سەرخستنی ڕێگەی کورد و پشتگیریکردنی."
(ش ب)