کارەساتێکیترە، منداڵانی جزیرە ئیتر قسە ناکەن!
09:48
ژنها
شرناخ- راپۆرتێکی هاوبەش سەربارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کاتی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە جزیرە، دۆخی منداڵان لەو ناوچەیە دەخاتە ڕوو، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە منداڵان شەڕ بەڕادەیەک کاریگەری کردۆتە سەر منداڵان کە ئیتر قسەناکەن.
بە پێی راپۆرتی شانێكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ، كە لە وەقفی مافی مرۆڤی توركیا،سەندیكای رەنجدەرانی تەندروستی، كۆمەڵەی منداڵان، نوسینگەی پارێزەرانی شاری ئامەد پێكدێت،لە ماوەی 79 رۆژی قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە شاری جزیرەی، سەدان كەس لە كردەوە توندوتیژییەكاندا بونەتە قوربانی و زیانێكی مادی زۆریش بە شارەكە گەیشتووە. شانەکە لە گەڕەکەکانی(یافەس، سور، جودی و نوح) ی شاری جزیرە ڕاپۆرتێکی هاوبەشیان ئامادەکرد، لە ڕاپۆرتەکەدا چاودێران بە شایەدی منداڵان هەموو ئەو ڕووداوانە دەخەنە ڕوو کە لەکاتی شەڕی جزیرە رووبەڕووی منداڵان بوونەتەوە و کاریگەریان لەسەر منداڵان کردوە.
کوشتن و برینداری منداڵان:
ڕاپۆرتەکە ئاشکرا دەکات کە لە ١٦-٨-٢٠١٥تا ١٨-٣-٢٠١٦لە ئەنجامی پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە جزیرەدا ٣٨ منداڵ گیانیان لەدەست داوە، ئەو منداڵانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنی منداڵان لەنێوان ٣٥ ڕۆژ تا ١٨ ساڵ بووە، هەروەها زۆرکەس ئاماژە بەوە دەکەن کە لەناو ئەو تەرمانەی هێشتا پشکنینی پزیشکی دادوەریان بۆنەکراوەم، پێدەچێت ژمارەیەکیان منداڵ بن.
ڕاپۆرتەکە ئەنجامی ئەو چاوپێکەوتنانە دەخاتە ڕوو کە لەگەڵ مندڵانی جزیرە ئەنجام دروان و دەڵێت: "گرفتی هەرەگەورەی منداڵان لەکاتی شەڕدا نەبوونی هاوکاری بووە بۆ منداڵانی بریندار و گیرخواردوو."
لەوبارەیەوە باوکێک بەم شێوەیە باسی ڕووداێکی دڵتەزێن دەکات: "کاتێک دراوسێکەمان هەوڵی دەدا منداڵە بریندارەکەی بە ئاڵای سپیەوە بگەیەنێتە نەخۆشخانە، هێزەکانی دەوڵەت دایک و منداڵەکەیان دایە بەر دەست ڕێژی گولـلە." بەگوێری چاودێران لەکاتی برینداری و هەروەها لە کاتی گواستنەوەی کەسانی نەخۆش چەندین ڕووداوی بەم شێوەیە ڕوویانداوە.
منداڵان نابرێن بۆ نەخۆشخانە
منداڵان لەوبارەیەوە ڕادەگەیەنن کە ئەوان شایەدیان لە مەرگی چەندین کەسی نزیکیان کردوە کە بەهۆی خوێن بەربوون و نەخۆشی گیانیان لەدەست داوە، منداڵان لەو دیدارەیاندا ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆر لەو مندالانەی کە پێویستیان بە تیمارکردن بووە ڕێگریان لێکراوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن، دەگێرنەوە کە زۆرێک لەو منداڵانەی بەچاوی خۆیان بینیویانە ئەگەر بگەیەندرابانە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست نەدەدا.
لە ڕاپۆرتەکەدا دایکێکی گەڕەکی جودی، باس لە نەخۆشکەوتنی منداڵەکانی دەکات و دەڵێت: "بەهۆی بۆنی سوتان و دەنگی شەڕ و برسێتی شوشتنی منداڵانمان بە ئاوی سارد، منداڵەکانم توشی نەخۆشیەکی کوشندە بوون، دەترسام هەمووان بمرن، ژێر گوێیان ئاڵاوسا و بەردەوام دەگریان، بەگوێرەی دەرفەتی خۆم چارەم دەکردن، نەمان دەتوانی هەنگاوێک لەماڵ دەربچین."
"منداڵان قسە ناکەن"
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە کاریگەری نەرێنی شەڕ دەکات کە بەبەرچاو کاری کردۆتە سەر دەرونی منداڵان و منداڵان توشی شۆکێکی دەرونی هاتوون، (س.و)مامۆستایەکی شاری جزیرەیە و لەوباریەوە وتی: "ئەو منداڵانەی کەپێشتر لەشوێن خۆیان نەدەوەستان و نەماندەتوانی بێدەنگیان بکەین ئیتر قسە ناکەن، منداڵان گورزێکی دەرونیان بەرکەوتوە."
ڕۆژنامەنوس(م.ئا) کە لەسەروبەندی شەڕدا لە جزیرە هەواڵنێری شەڕی دەکرد لەبارەی دۆخی منداڵانی جزیرە دوای شەڕ بەوشێوەیە دوا: "زۆربەی منداڵان ئیتر بێدەنگبوون و هەرچیەک دەکەین قسەمان بۆناکەن."
باوکێکی ئەو شارەش بەو جۆرە باس لە مندالەکانی دەکات: "ئیدی منداڵانمان قسە ناکەن، واباشترە بڵێین؛ قسەیان بۆناکرێت."
بەگوێرەی چاودێرێک ئەو منداڵانەی زۆرترساون، هەمیشە لەناخەوە فشار لەخۆیان دەکەن چونکە بەرگەی ئازاری زۆر ناگرن، لەخەو ڕادەچڵەکن و هەندێکیان خەویان لێناکەوێت. دایکێک لەبارەی منداڵە ١٠ ساڵانەکەیەوە وتی: "لە رۆژی یەکەمی قەدەغەی هاتووچۆ لە جزیرە ڕاگەیاندرا، کچەکەم بورایەوەو خۆی تەڕکرد." ژنێکیتریش وتی: "کچەکەم لە خەودا دەگری و دەڵێت؛ کوا ماڵەکەمان کوا ماڵەکەمان." دایکێکیتر بۆ کوڕە ٨ ساڵیەکەی دەڵێت: "شەو تابەیانی کوڕەکەم لەباوەشمدا دەگی و دەڵێت؛ ئێستا دێن دەمانکوژن."
(ش ب)