ژنان لە ژێرزەمینی ماڵدا قارچک بەرهەم دێنن
10:59
فیلیز زیرەک/ژنها
ئەدەنا- ژنان لە ژێڕزەمینەکانی ماڵدا قارچک دەڕوێنن، بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، خەتیجە ئاکپنار یەکێکە لەو ژنانەی کە کاری بەرهەم هێنانی قارچک دەکات و کارەکەی وەک سەرکەوتووترین کار بەناو دەکات.
ژنان بە شێوازی جۆراوجۆر چارەسەری بۆ خراپی باری ئابوریان دەکەن، هەرچەند سەختیش بێت بەڵام بە هەموو هێز و توانای خۆیان هەموو جۆرەکارێک دەکەن، کاری قورس، ورد و ماڵ دەرەوە. بەرهەم هێنانی قارچک یەکێکە لەو جۆرە کارانەی کە ژنان لەشارەکانی تورکیا بۆ دابینکردنی ژیانی خۆیان هەڵیانبژاردووە، خەتیجە ئاکپنار تەمەن ٣٣ ساڵ، ماوەی ساڵێکە بە هاوکاری دایک و ژنانی دەوروبەر قارچک دەڕووێنێت.
خەتیجە دەڵێت: "خاکی قارچک لەدەرەوە لە شاری قۆنیا دێنین، ماوەی ١٥ ڕۆژ لە ژور١٣پلەی گەرما ڕایدەگرین و پاشان چەند جۆرە خاکێکیتری تێکەڵ دەکەین، کە تۆوەکەی تیا ڕوێندراوە، دوای حەفتەیەک بۆ خۆی دەڕوێت، قارچک ڕواندن کارێکی زۆر ئاسانە، کاتێک قارچک کاتی خۆی تەواو دەبێت کۆیان دەکەینەوە، پاکیان دەکەینەوە و دەیانفرۆشین."
خەتیجە ئاکپنار لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەشکرد کە کارەکەی ئەو سودی زۆری هەیە بۆ ئەو و ژنانی دەوروبەری و وتیشی: "ئەو کارەی من دەیکەم هۆکارێکە بۆ ئەوەی بە هەرەوەزی کاربکەین و لەناو مەترپۆلەکاندا ئێمەی ژنان لەیەک نزیک دەکاتەوە، هەروەها ئەوەمان فێردەکات کە ئێمەی ژنان دەتوانین جۆرە خەباتێک پێشخەین کە بناغەی ئابوریێکی کۆمیناڵ بونیادبنێن."
(ش ب)