فەرموون ئێرە کۆبانێیە!

13:45

ژنها

شرناخ- شارۆچکەی هەزەخ-ی سەر بەشاری شرناخ دوای ٤٤ ڕۆژ شەڕوکۆمەڵکوژی سەر هاوڵاتیان ژیان سەرلەونوێ نوژەن دەکرێتەوە، ژنێکی ڕەنجدەری شارۆچکەکەش بانگهێشتی هەرکەس دەکات کە بچن باخەکەی ببین و دەڵێت: فەرموون ئێرە کۆبانێیە!.

دوای ٤٤ ڕۆژ لە هێرش و قڕکردنی ڕەچەڵەک هاوڵاتیان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، گەڕەکی تورگوت ئۆزال یەکێکە لەو گەڕەکانەی کە لەئەنجامی شەری بەردەوامی ٤٤ ڕۆژ زیاترین خەساری مادی و مەعنەوی بینیوە. یەڵز گەرچین یەکێکە لەو ژنانەی کە شایەتی بۆ بەرخۆدانی مێژووی کردوە لەو شارۆچکەیەو ئێستاش گەراوەتەوە ماڵی خۆی، یەڵدز لەلایەک ساوار لەسەر ئاگری دار دەکوڵێنێت، لەلایەکیتریش باس لە وێکچوونی کۆبانێ و هەزەخ دەکات، یەڵدز بۆ ئاژانسەکەمان دواو ڕایگەیاند: "ڕووخان و وێران کردنی ماڵەکان زیانی مادین و قەرەبوو دەکرێنەوە، بەڵام ڕۆحی گەنجانمان ناگەرێتەوە."

یەڵدز لە کاتی کارکردنی دا بانگێشتی هەموو ڕێبوار، میوان، دەر و دراوسێکانی دەکات و دەڵێ:" فەرموون ئێرە کۆبانێیە!."

یەڵدز وتی: "ئەوانەی هاتنە هەزەخ هەموویان داعش بوون، ئەردۆغان داعشی بە ئەنقەست ناردە کوردستان چونکە داعش لە کۆبانێ شکستی هێنا، داعش قین لەدڵ بوو بۆ ئەوەی تۆڵەی خۆی لەکوردان بکاتەوە، داعش لە کۆبانێ چی کرد، لە کوردستانیش هەمان شتی دووبارەکردەوە."

یەڵدز ئاماژەی بەوە کرد کە دەوڵەت تۆڵەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی لە گەنجانی کورد کردوە، ناوبراو جەختیشی کردەوە: "لەدوای ئەوەی ئاکەپە لە هەڵبژارنەکانی ٧ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو شکستی هێنا، دەستی کرد بە دڕندەیی و کردەوەی هۆڤانە، ئێمە هیچمان لە دەوڵەت ناوێت زمان و کەلتوری خۆمان دەوێت بۆیە تا سەرکەوتن تێدەکۆشین و هیچیشمان لە ئەردۆغان ناوێت با وازمان لێبێت."

یەڵدز گەرچین، لە کۆتایشدا سەربارەت بەبڕیاری چۆڵکردنی شارۆچکەکە وتی: " ئەوەی بڕوات لێرە هێزەکانی دەوڵەتن نەک ئێمە."

(ش ب)