هەولێر؛ منداڵێكی ڕۆژئاوا بەقەیتانی پێڵاوەکەی دەخنكێندرێت
14:32
ژنها
هەولێر- لەكەمپی دارەشەكران، منداڵێكی كوردی ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان، بەقەیتانی پێڵاو دەخنكێندرێت و تائێستا پۆلیس هیچ رونكردنەوەیەكی نەداوە.
منداڵێکی تەمەن 7 ساڵ بوو، شەوی 2-4-2016 لەناو کەمپی دارەشەکرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە رووداوێکی تەموومژاویدا بەخنکاوی دۆزرایەوە، دایکی دەڵێ "خنکێنراوە".
پاش ئەوەی ئێوارەی دوێنی، لەكەمپی دارەشەكرانی قەزای خەبات لەشاری هەولێر، منداڵێكی تەمەن شەش ساڵان بەناوی مەسعود جیهاد، دەروات بۆ قوتابخانە، بەڵام تائێوارە ناگەڕێتەوە و پاشان تەرمەكەی بەخنكێنراوی دەدۆزرێتەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە کەسوکاری بە ژنهای ڕاگەیاند: "منداڵەكە بەقەیتانی پێڵاوەکەی خنكێنراوە و ئەو خێزانە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کەس دانەبووە، پێیان سەیرە ئەو منداڵە خنكێنراوە".
منداڵەكە ناوی مەسعود جیهادە و دانیشتوی كەمپی دارە شەكرانی قەزای خەباتی شاری هەولێرە، تائێستاش هیچ كەسێك لەسەر ئەو منداڵە دەستگیرنەكراوە، پۆلیسیش دەڵێت: لێكۆڵینەوەی ورد لەروداوەكە دەستیپێكردوە.
(ش ب)