بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان چەندین چالاکی و پیرۆزبایی بەڕێوەچوون
10:23
ژنها
سلێمانی- دوێنێ لە باشوری کوردستان بەبۆنەی ساڵرۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە چەندین چالاکی نەمام چاندن و ئاهەنگ بەڕێوەچوون.
رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک)، بەبۆنەی یادی لە دایکبونی عەبدوڵا ئۆجەلان، لەشاری سلێمانی نەمامیان چاند لە پارکی هەواری شار، وەک نمونەیەک بە زیندوو هێشتنەوە ئەو یادە.
لهکهمپى پهنابهرانى باریکه له عهربه که سهرجهم دانیشتوانى خهڵکى رۆژئاواى کوردستانن ، بهبۆنهى 4ى نیسان ژمارهیهک نهمام چێندران و پاشانیش بهبهشدارى ژمارهیهکى زۆر له هاوڵاتیان ئاههنگێکى جهماوهرى بهرێوهچوو.
هەردوێنێ لە شاری کەرکوک، كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ لە لە باخچەی گوندی سێ كانیان بە دەسپێشەخەری ڕێكخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، بە بۆنەی ساڵیادی لە دایكبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ئاهەنگێكی جەماوەری ساز كرا.
هەروەها كاتژمێر 1ی دوای نیوەرۆ لە شارەدێی سەنگەسەر-بانوەقەڵ، بە دەستپێشخەری رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان و بە بەشداری هەزاران كەس لە خەڵكی دەڤەری ڕاپەڕین، چۆمان، سۆران، و ناوچەكانی تری باشوری كوردستان و بەئامادەبوونی گۆرانیبێژانی دەڤەرەکە، ئاهەنگی 67هەمین ساڵەی لە دایكبوونی عەبدوڵا ئۆجالان بە گەرمی پێشوازی لێكرا.
هەروەها لەدەڤەری گەرمیان بەدەستپێشخەری ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان، كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە لە گوندی وارانی لە شارەدێی زنانە سەر بە شارۆچكەی كفری لە دەڤەری گەرمیان، ئاهەنگێكی جەماوەری بەئامادەبوونی جەماوەرێكی بەرچاوی دەڤەری گەرمیان بەڕێوەچوو.
(ش ب)