بانگەوازیێکی بەپەلە، شێخ مەقسود ڕووبەڕووی گەورەترین کارەساتە
15:39
ژنها
حەلەب- سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست، گروپە چەتەکان بە پشتیوانی دەوڵەتی تورک، گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسودی شاری حه‌له‌ب به‌دژواری تۆپباران دەکەن و ئەمڕۆ لەناویاندا ژنێکی دووگیان بە گشتی دەکەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ که‌سیش بریندار بوون.
گروپی چەتەکان لە سوریا بە پشتیوانی هێزەکانی دەوڵەتی تورک، له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه بەبەردەوامی گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسودی شاری حه‌له‌ب تۆپباران ده‌که‌ن و له‌ئه‌نجامی تۆپباراندا که تا ئێستاکه‌ش به‌رده‌وامه، لەئەنجامدا لەناویاندا ژنێکی دووگیان و منداڵێک بە گشتی ١٠ دە کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ که‌سیش بریندار بوون بریندار بوون و هاوکات بارودۆخی تەندروستی ژماره‌یه‌ک له‌و هاوڵاتیه بریندارانه زۆر سەختە.
لەوبارەیەوە عەلی هەولێر بەرپرسی ڕێکخراوی مانگی سوری کوردی ڕایگەیاند: ئەوان ناتوانن بەهۆی سەختی هێرشەکان پێداویستی پزیشکی ببەنە ئەو گەڕەکەو وتی: " شێخ مەقسود ڕووبەڕووی کارەساتێکی گەورەیە و نابێت کەس لەبەرامبەر ئەو تاوانە نامرۆییە بێدەنگ بێت."
عەلی هەولێر بانگەوازی لە سەرجەم دەزگاو ڕێکخراوەکانی هاوکاری مرۆیی کرد کە هەڵوێست دەرببڕن بەرامبەر بە هێرشی بەردەوامی سەر هاوڵاتیان لە شێخ مەقسود.
(ش ب)