بێریڤان زین ئازادکرا

09:19

ژنها

هەولێر- بێریڤان یوسف زین دوای ئەوەی ماوەی ١٠ ڕۆژ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بێسەروشێن کرابوو دوێنێ ئێوارە لە شاری هەولێر ئازادکرا.

بێریڤان یوسف زین ژنە چالاکی سیاسی ئەندامی ڕێکخراوی مانگی سوری کوردستان دوای ١٠ ڕۆژ بێشەروشوێن بوون، دوێنێ لە شاری هەولێر ئازادکرا، نوژین یوسف نوێنەری کۆنگرەی-ستار لە هەرێمی کوردستان، ئەو هەواڵەی بۆ ژنها پشتڕاستکردوە کە بێریڤان ئازادکراوە.

جێی ئاماژەیە دوێنێ ژمارەیەک چالاکوانی ژنان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان بەلێدوانک ئیدانەی ئەو هەڵوێستەی پارتیان کردبوو و داواشیان کردبوو کە هەرچی زووە بێریڤان ئازاد بکرێت.

بێریڤان یوسف (ئەلزین) خەلكی رۆژئاوای كوردستانە، بەڵام خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەڵمانییە و ئەندامی پارتی چەپی ئەلمانیا و ئەندامی مانگی سوری كوردییە تا ئێستا چەندین جار هاوكاری مرۆیی گەیاندۆتە ڕۆژئاوای كوردستان و دواین جار، كە زیاتر لە 10 ڕۆژە لە گەڕانەوەیدا بە خاكی هەریمی كوردستان بی سەروشوێن بوو.

(ش ب)