هەڵاواردنی رەگەزی گەورەترین بەربەست لەبەردەم ژنانی ڕۆژهەڵات

09:21

ژنها

ناوەندی هەواڵ- ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەیدا کردنی کار تووشی زەحمەت وگرفتی فراوان دەبن و کاربەدەستانی دەوڵەت تاکە پلانێکیان نییە بۆ باشکردنی پانتایەکی دادوەرانە بۆ کاری وچالاکی ئابووری وکۆمەڵایەتی ژنان کاربەدەستان هەمیشە دووبارەی دەکەنەوە و دەڵێن؛ 'کاری ژنان مانەوەیە لە ماڵ داو پەروەردە کردنی منداڵان ئەرکی ئەوانە'.

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان : ژنان لە کوردستان لە بواریئیش کردن لەبەرامبەر بە پیاوان هەڵاواردن وتایبەت پەسەندیان بەسەردا دەسەپێنرێت، لە ئەنجامی ئاماری گشتی لەلایەن 'مەرکەزی ئامار لە ئیقتساد نیوز' بڵاو کراوەتەوە،رێژەی بەشداری ئابووری پارێزگای کوردستان لەسەدا٤٠% بووە کە ٦۹.۷پیاوانن و تەنها ١١.٥ ژنان دەگرێتە خۆی.

ئەم دۆخە کێشەی زۆری بۆ ژنان درووست کردوە، پشتەستنی ناچاری ژنان بە، باوک،هاوسەر،برا،یان پیاوێک کە بژێوی ژیانیان دابین بکات،دۆخێکی دژواری بۆ ژنان دروست کردوەو زۆربەی کات ژنان لەم دۆخۆ گوشار وزەختی زۆریان بە سەر دا سەپاوە و ستەمی زۆریان لێ کراوە. ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی بێ متمانییەک بە خۆ بوون و هەموو ستەمێکیان تەنها لەبەر هەبوونی پەناگایەک یان بژێوی ژیانیان قەبووڵ کردووە.

بە وتوو وێژێک کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ چەند ژنێک دا کردوویەتی ژنان باس لە نەهامەتیەکانی ژیانیان دەکەن.

م.ک دەڵێت:باوکم مردووە ودایکم هاوسەرگیری کردووەتەوە. ساڵانێکی درێژە شووەکەم لێ دان و بێڕێزیم پێ دەکات. جارێک کە رۆیشتبووم بۆ مال دایکم باپیرم لە ماڵ دەری کردم ئێستا نە کارێکم هەیە نە شوێنێک کە پەناگام بێت بۆیە ناچارم ئەوەی پێم دەکرێت قەبوولی بکەم.

س.ا دەڵێت:چەندین جا بۆ پەیداکردنی کار چووم بۆ بنکە حکومیەکان بەڵام کارێکیان پێ نەدام، شوێنە مەدەنیەکانیش بۆ وەرگرتنم مەرجگەلێکیان بۆ دادەنام کە بەرژەوەندی جنسی یان لە بەر چاو دەگرت. بەڵام.من بۆ پارێزگاری لە کەرامەت وئابڕووی خۆم ئەوەم پەسەند نەدەکرد، ئێستا لەماڵ براکەم وبراژنم دەژیم و بێڕێزی و دۆخیکی نالەبار بەسەرمدا زاڵە، بەڵام لە بەر ئەوەی نەکەومە کۆڵان وشەقامەکان ناچارم بەسازان.

چاو خشانێک بە سەر ئاماری پیاوان و ژنانێک کەکاردەکەن هەڵاواردنێکی روون مان بۆ ئاشکرا دەکات.ئەم دۆخە لە بازاری درووست کردنی کاری مەدەنی زۆر قیزەون ترە. بەشێوەیەک کە ژنان بە هەزاران جار دەس درێژی دەکرێتە سەریان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەلەبەر چاو گرتنی مادە۲جاڕنامەی مافی مرۆڤ کەباس لە وەدەکات هەر چەشنە هاڵاواردنێک لە بەتایبەت لە بواری نژاد،رەنگ،ئایین،رەگەز،یان روانگەی سیاسی بە پێشێل کاری مافی مرۆڤ دەزانرێت وهەروەها مادەی۲۵جاڕنامەی مافی مرۆڤ کە هەمووکەس مافی بەهرەمەند بوون لە ئیمکانی ژیانێکی ستاندارد بۆ سەقامگیری و ئارامی هەیە ئەم دۆخە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە پێشێل کاری ئاشکرای مافی مرۆڤ دەزانێ و خوازیارە لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گۆرانکاریەکی بنەڕەتی وجدی هەنگاو هەڵ بێنێت.
س:ماڵپەڕی مافی مرۆڤی کوردستان

(ش ب)