ژنانی عەفرین دەستیان بە کۆکردنەوەی جاترە کرد
09:22
ژنها
عەفرین- ژنانی عەفرین وەک هەر ساڵێک دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی جاترە و ڕایدەگەیەنن کەهەم ئەو خەباتەی ئەوان دەیکەن هەمیش جاتر بۆ خۆی چارەسەری چەندین نەخۆشیە.
ژنان لە کانتۆنی عەفرین ڕۆژئاوای کورستان، هەموو ساڵێک سەرەتای وەرزی بەهار ڕوو لە کێو و دەشتەکان دەکەن بۆ کۆکردنەوەی گیای جاتر، ئامینە یەکێک لەو ژنانەیە کە ساڵانە ئەو کارە دەکات و دەڵێت: "عەفرین دەوڵەمەندە بە گیاو میوەی و بەرهەمی خۆڕسک و دەسکرد، چونکە گرنگی زۆری هەیە بۆیە ئێمەش زۆر بەکاری دێنین."
هەروەها ئەو ژنە باس لە چۆنیەتی بەکار هێنانی جاترە دکات لە ناوچەکەیان و دەڵێت: "جاترە دەخەینە زۆربەی خواردن، بەتایبەتیش ئەو خواردنانەی بەدەست دروستیان دەکەین، وەک؛ (عەتون، زەیتون وماستی وشک کراوە) و جۆرەها چێشت، جاترە کۆکردنەوە و بەکارهێنانی هەردوکیان چارەسەری زۆربەی نەخۆشین."
جاترە ئەو گیا سروشتیە کە بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی و بۆ ناو خواردنی جۆراو جۆر بەکار دێت، بەتایبەتیش لە هەندێک ناوچەی کوردستان ئەم گیایە زۆر بەکاردێت،جاترە گیایەکی تونە گەڵاکانی و سەرتۆپی گوڵەکەی بەکار دەهێنرێت.
بەهۆی کاریگەری جاترە لەسەر گرژی ماسولکەکان دەشێت سوودی لێوەر بگیرێت بۆ کەم کردنەوەی ئازار لەکاتی سوڕی مانگانەی ژناندا، چونکە ماسولکەکانی منداڵدان هێور دەکاتەوە، بەکارهێنانی بڕێکی زۆری جاترە یان ڕۆنەکەی دەبێتە هۆی چالاکبوونی منداڵدان و پێکهاتنەوەی ماسولکەکانی، دەتوانن لە کاتی ئازاردا کوپێک چای جاترە بخۆنەوە.
هەروەها بەکاردێت وەک ئازار شکێنێکی بەهێزی ڕۆماتیزم سڕکردنی پێست و بۆ هێور کردنەوەی ئازاری دومەڵ و ئاوساوی بەکاردێت.
(ش ب)