بۆجاری دووەم تەقە لە ڕۆژنامەوانانی سەرسنور دەکرێت

14:04

ژنها

مێردین- بۆ دووەمین جارە سەربازانی سوپای تورک تەقە لە ڕۆژنامەنوسان دەکەن کە لە سنوری نێوان قامیشلۆ-نوسەیبین لە چالاکی ئێشکگرتندان.

٢٥ رۆژە بارودۆخی نائاسایی لە شارۆچکەی نوسەیبی-ی سەر بەشاری مێردین راگەیاندراوە، لەو ماوەیەدا هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریەکان بێ وەستان بەردەوامە.

بەمەبەستی وەستاندنی ئەو هێرشانە ی دەوڵەتی تورک، گروپێک رۆژنامەنوسان ماوەی سێ رۆژە لەسەر سنوری نێوان قامیشلۆ نوسەیبین، لەچالاکی ئێشکگرتنیان دەستپێکردوە، ڕۆژنامەنوسان بە هۆشیاری"لەبەرامبەر هێرشی سەر نوسەیبین پەیامی سەرچاوەی راست و نابۆ بێدەنگی"دەستیان بە چالاکیەکە کردووە.

رۆژنامەنوسانە لەوەتەی دەستیان بەچالاکیەکەیان کردوە ئەوە بۆ دووەمین جارە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێدەکرێت.

(ش ب)