تیزاب پژاندن کوڕ و کچێک دەکاتە قوربانی

14:05

ژنها

ناوەندی هەواڵ- لە شاری تاران بە هۆی تیزاب پژاندنەوە کور و کچێک دەزگیرانداری یەکترین بوونە قوربانی.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکانی ئێران دوێنێ لە شەقامی مینا لە شاری تاران کچ و کوڕێک کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠ و دەزگیراندار بوونە، بوونە قوربانی تیزاب پژراندن، هەرچەند نازانرێت کە ئاخۆ ئەو کارە لەلایەن کێوە ئەنجامدراوە، بەڵام لەو وڵاتە ساڵانە چەندین تاوانی لەو شێوەیە ئەنجامدەدرێن، تا بە ئاستی بەڕكخراوە و گروپ گەیشتووە، زیاتر بەمەبەستی سوتاندنی جەستەی ژنان ئەنجامدەدرێت.

تەنانەت بە ئاستێک گەیشتوە کە ئیتر دەوڵەتیش ڕەوایەتی داوە ئەگەر ژنێک بەگوێرەی یاساکانی دەوڵەت هەڵسوکەوت نەکات ئەوا تیزاب پژراندنی حەق کردوە!، پێشتریش روحانی وتبووی" قەڵەمی شینیم پیادا هێناوە واتا حیجاب لە تیزاب دەتان پارێزێت".

(ش ب)