بەبەهانەی ئەندامبوون لە ڕێکخستن ژنێک ٧٧ ساڵان دەستگیر کرا

12:11

ژنها

موش- لە گوندی بادانای شارۆچکەی گم گم، ژنێکی تەمەن ٧٧ساڵان بەناوی سیسێ بینگۆل بەبەهانەی ئەندامبوونی لە ڕێکخستن لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورک دەستگیر کرا.

لە میانەی بەردەوامی شەڕ و ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گەلی کورد لە باکوری کوردستان، دوێنێ لە شارۆچکەی گم گم-ی سەر بەشاری موش ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەستی پێکردوە و تا ئێستاش بەردەوامە، ئەمڕۆش هێزەکانی دەوڵەت هەڵیان کوتایە سەر گوندی بادان لەو ناوچەیە، لە ئەنجامدا ٣ هاوڵاتی دەستگیرکران کە لەناویاندا سیسێ بینگۆل تەمەن ٧٧ ساڵانیش هەیە.

دوای ئەوەی 'سیسێ' برایە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە کرا بە بەهانەی ئەندامبوون لە ڕێکخستن(پەکەکە) رەوانەی دادگا کرا، دادگاش بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کراو ڕەوانەی گرتوخانەی پیتی(E) لەو شارە کرا.

(ش ب)