چه‌ته‌کان گازی کیمیاوی بەرامبەر هاوڵاتیانی شێخ مەقسود به‌کاردێنن

13:37

ژنها

حەلەب- گروپه‌ چه‌ته‌کانی گرێدراو به‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌به‌رچاوی هه‌موو جیهان هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسود به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن و تۆپبارانه‌کانیان دژوارترکردووه‌ و جارێکی تر گازی کیمیاویان به‌کارهێنایه‌وه‌.

گروپه‌ چه‌ته‌کان له‌مانگی شوباته‌وه‌ به‌بێ وچان هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسودی حه‌له‌ب و له‌ ئێستادا تۆپبارانه‌کانیان دژوارترکردووه‌.

پاش هێرشه‌کانیان له‌ پێنج و شه‌شی نیسان لایه‌نی 19 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و چه‌ته‌کان ئه‌مڕۆ‌ش هێرشێکی دژواریان کرده‌ سه‌ر گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسود.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، له‌گه‌ڵ بارانبارین له‌گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسود، چه‌ته‌کان گازی کیمیاویان به‌کارهێنا و ژماره‌یه‌کی زۆر هاوڵاتی ژه‌هراوی بوون و له‌ئێستادا هاوڵاتیانی ژه‌هراوی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان کراون.

( ش ب)