لەژێر داروپەردوی فڕێدراودا پارچەی تەرمی ژنێک دۆزرایەوە
16:04
ژنها
ئامەد- دوای ئەوەی ڕاگەیاندرا 'ئۆپەراسیۆنی سور کۆتایی هات'، پاشماوەی شەڕ و پەردوی خانوە ڕووخاوەکان فڕێدەدرێن، لەناو کەلوپەلە فڕێدراوەکاندا پارچەی تەرمی مرۆڤ دەدۆزرێنەوە ئەمڕۆش تەرمی ژنێک لەناو پارچە چیمەنتۆکان دۆزرانەوە.
لە ناوچەی سوری شاری ئامەد لە باکوری کوردستان، سەرەڕای ئەوەی ڕاگەیاندرا کە ئۆپراسیۆن کۆتایی هاتووە، بەڵام گەمارۆی سەر ناوچەکە هێشتا بەردەوامە، ماوەی چەند ڕۆژە دار و پەردوی وێرانەکان فڕێ دەدرێنە چۆڵەوانیەک کە دەکەوێتە نزیک زانکۆی دیجلە.
کەسوکاری گیان بەختکردوانی بەرخۆدانی سور دەڵێن؛ دەوڵەت دەیەوێت تاوانەکانی بشارێتەوە، کۆمەڵکوژیەکان لە ژێر پاشماوەی فرێدراودا ون بکات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتوە، ئەمڕۆش پارچەی تەرمی ژنێک کە لە شەڕی 'سور' دا گیانی لەدەستداوە، لەناو داروپەردوی فرێدراوی شەڕدا دۆزرایەوە.
پیاوێک کە سەرلەبەیانی لە ناو پەردوەکاندا بەدوای کۆکردنەوەی ئاسن دەگەڕا تەرمی ژنێکی دۆزیەوە، ئەو پیاوە ڕایگەیاند کە تەرمەکە بە هۆی شۆفل یان شەڕ پاڕچە بووە و نیوەی سەرەوەی جەستەی نەماوە، دوتر تر زانرا کە تەرمی ژنێکە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.
جێی ئاماژەیە کە پێشتریش پارچەی تەرمی مرۆڤ لەناو پاشماوە و کەلوپەلی فڕێدراوی شەڕی ناوچەی سوردا دۆزراوەتەوە.
(ش ب)